بوونی په‌ناخوازان و کۆچبه‌رانێکی زۆر وای کردوه که هه‌م حیزبی ده‌سه‌ڵاتداری ڕاست ئاژۆ له پارڵمانی سوید و هه‌م له نیو خه‌ڵکدا ڕوانگه‌یان به‌رامبه‌ر به وه‌ک خۆیان ناوی ده‌نێن "هاورده‌کان" بگۆڕن.
ئیدریس ئه‌حمه‌دی ماموستا له زانکۆی ستوکهوڵم له سوید ده‌ڵیت "کۆکردنه‌وه‌ی په‌ناخوازان له هێندیک شوێنی تایبه‌ت وای کردوه که خه‌ڵکی سوید ئه‌و شوێنانه به جێ بێڵن یان دووری لێ بکه‌ن."
به‌ڕێز ئه‌حمه‌دی شی ده‌کاته‌وه که په‌ناخوازان له چه‌ندین قۆناخی جۆربه‌جۆردا هاتوونه‌ته وڵات. بۆ وێنه گرفته‌که به‌شێكی ده‌گه‌ڕێته‌وه بو ئه‌و ده‌مه‌ی هه‌زاران په‌ناخواز بۆ سوید کۆچیان کرد: وه‌ک کۆمه‌ڵیک ئێرانی له ده‌یه‌ی ساڵه‌کانی80 کان و هه‌روه‌ها ده‌یه‌ی ساڵه‌کانی 1990، ئه‌و ده‌مه‌ی پهناخوازانێکی زۆر له وڵاتی یوگوسلاوی پیشووڕا روویان کرده سوید و هه‌ڵبه‌ت پیشتریش له ده‌یه‌ی ساڵه‌کانی 1970 له شیلی ڕا هاتبوونه وڵات.
به‌ڕێز ئه‌حمه‌دی ئاگایی ده‌دات ئه‌گه‌رچی په‌ناخوازانی واهه‌ن که له سوید له دایک بوونه، به به‌شێك له کۆمه‌ڵگاکه چاولێناکرێن و ڕوانگه‌ی جۆراوجۆری هێناوه‌ته گۆڕی ئه‌ویش چلۆن سه‌یری په‌ناخوازان بکه‌ن. و له ئه‌وه‌ش جێگای سه‌رنجی پتر وای کردوه په‌ناخوازان و بگره به منداڵاکانیانیشهوه وه‌ک بارێک له سه‌ر کۆمه‌ڵ چاویان لێبکرێت. ئه‌مه‌ش به تایبه‌ت به‌شێکی ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر قه‌یرانی ئابووری که به تایبه‌ت هێندیک وڵاتی ئوڕووپاشی گرتۆته‌وه.