حکومه‌تی بولگاریا حزبوڵڵای لوبنانی تاوانبارکرد و ده‌ڵێت له پشـت ئه‌و ته‌قینه‌وه خوێناویـیه بووه، ئه‌وه‌ی مانگی حه‌وتی سـاڵی ڕابردوو کرایه سه‌ر پاسێـک له وڵاته‌که‌یاندا و بووه مایه‌ی کوژرانی 5 گه‌شـتیاری ئیسرائیلی له‌گه‌ڵ هاوڵاتیـیه‌کی بولگاری.
وه‌زیری ناوخۆی بولگاریا سڤێتان سڤێتانۆڤ ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه گوتی زانیاریمان ده‌سـتکه‌وتووه له باره‌ی حزبوڵڵای لوبنان کۆمه‌کی دوو که‌سی کردووه که یه‌کێـکیان ئه‌وه‌یه ته‌قینه‌وه‌که‌ی ئه‌نجامداوه.
گوتیشی یه‌کێـکیان پاسپـۆرتی ئوسترالی پـێبووه و ئه‌وی دیکه‌یان که‌نه‌دی. هه‌روه‌ها یه‌کێـکیان له سـاڵی 2006 وه هه‌تا 2010 له لوبنان ژیاوه.
سه‌رۆک وه‌زیری ئیسرائیل بنیامین نه‌ته‌نیاهو له‌م باره‌یه‌وه گوتی ئه‌مه‌ی بولگاریا پـێـیگهیشـتووه پـێویسته وه‌ها له یه‌کێتی ئه‌وروپا بکات ڕێوشوێنی پـێویست له به‌رامبه‌ر کرۆکی ڕاسته‌قینه‌ی حزبوڵڵا بگرێته‌به‌ر.
سه‌رۆک وه‌زیری لوبنان نه‌جیب میقاتی ڕایگه‌یاند وڵاته‌که‌ی ئاماده‌یه هاوکاری بولگاریا بکات له لێـکۆڵینه‌وه‌کاندا.
له ئه‌مه‌ریکا، جان بیرنان ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشـتیمانی سه‌رۆک براک ئۆباما گوتی پـێویسته سزای حزبوڵڵا بدرێت له‌سه‌ر ئه‌م هێرشه و داوای له ئه‌وروپا کرد ڕێوشوێنی پـێویست بگرنه‌به‌ر له دژی ئه‌م ڕێـکخراوه که ئاماده‌یه پـیاو وژن و منداڵی بێ تاوان بکوژێت.
له به‌یانـنامه‌یه‌کدا گوته‌بێژێـکی کاثرین ئه‌شتۆن به‌رپـرسی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌کێتی ئه‌وروپا هاتووه، پـێویسته ئه‌نجامی لێـکۆڵینه‌وه‌کان به ڕژدی سه‌یربکرێن. گوتیشی یه‌کێتی ئه‌وروپا و وڵاتانی ئه‌ندام تاووتوێی چۆنێتی کاردانه‌وه‌ی خۆیان له‌م باره‌یه‌وه ده‌که‌ن.