چالاکوانانی سوریا ده‌ڵێن ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه شه‌ڕی توند له نێوان هێزه‌کانی حکومه‌ت و سه‌رهه‌ڵـداواندا له چه‌ند ناوچه‌یه‌کی دیمه‌شقی پایته‌خت هه‌ڵگیرسـاوه.
ده‌ڵێن شه‌ڕه‌کان له گۆڕه‌پانی ئهلعهباسیـین بووه و هێزه‌کانی حکومه‌ت شه‌قامی فارس خوریـیان گرتووه. هه‌روه‌ها ئۆتۆمبیلێـکی بۆمبڕێژکرا له گه‌ڕه‌کی زه‌هرا له نزیـک خوێندنگه‌یه‌ک ته‌قیوه‌ته‌وه.
له شـاری تهدمریش دوو ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژکراو ته‌قیونه‌ته‌وه. چالاکوانان ده‌ڵێن نیشـانه‌که‌یان کۆمه‌ڵه بینای هه‌واڵگری له‌شـکری له شـاره‌که بووه و له ئاکامدا به لایه‌نی که‌م 12 له ئه‌ندامانی هێزه‌کانی ئاسایش کوژراون.
ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی حکومه‌تیش به شێوه‌یه‌کی دیکه باسیان له ته‌قینه‌وه‌کان کرد و ده‌ڵێن له ناوچه‌یه‌کی دانیشـتواندا ته‌قینه‌وه‌کان بوون و چه‌ند که‌سێـک به‌هۆیانه‌وه کوژراون.