ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له باشوری ئۆقیانوسی پاسفیک بومه‌له‌رزه‌یه‌کی به‌هێز له نزیک دورگه‌کانی سوله‌یمانی دا و بووه مایه‌ی گیان له‌ده‌سـتدانی به لایه‌نی که‌م 5 که‌س و هه‌روه‌ها وێرانبوونی چه‌ندین خانووبه‌ره.
ناوه‌ندی چاودێری بومه‌له‌رزه له ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت له کاژمێر 1:12 به کاتی جیهانی بومه‌له‌رزه‌یه‌ک به گوڕی 8 پله به پـێوه‌ری ڕێخته‌ر له ئاوی ئۆقیانووسهکهی دا له ڕۆژهه‌ڵاتی دورگه‌کانی سوله‌یمانی له نزیک سـانتا کروز.
هه‌روه‌ها سوونامی لێـکه‌وتووه‌ته‌وه به به‌رزی نزیکه‌ی یه‌ک مه‌تر و هه‌تا 500 مه‌تر گه‌یشتووه‌ته سه‌ر وشـکانی.
کاربه‌ده‌ستێـکی ناوه‌نده‌که بۆ ده‌نگی ئه‌مه‌ریکای ڕاگه‌یاند که‌وا به لایه‌نی که‌م 14 بومه‌له‌رزه‌ی دیکه له ناوچه‌که‌ی داوه‌ته‌وه که گوڕه‌کانیان 5 پله یان زیاتر بوون.