یاسر عه‌لی گوته‌بێژی سه‌رۆکایه‌تی میسر ئه‌مڕۆ له کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانیدا له باره‌گای سه‌رۆکایه‌تی له قاهیره گوتی نزیکبوونه‌وه‌ی میسر له ئێران په‌یوه‌سته به هه‌ڵوێسـتی تاران له به‌رامبه‌ر قه‌یرانی سوریا و هه‌روه‌ها به ڕای گشـتی میسری و عه‌ره‌بی له به‌رامبه‌ری.
گوته‌بێژه‌که گوتیشی قه‌یرانی سوریا لای هه‌موو میسریـیه‌ک و عهرهبێـک و موسڵمانێـکهوه گرنگه، وه ئێرانیش ده‌توانێت بـبێته به‌شێـک له چاره‌سه‌ر بۆ ئه‌م قه‌یرانه‌ی سوریا.
هه‌ر له باره‌ی په‌یوه‌ندیـیه‌کانی میسر و ئێرانه‌وه، دوێنێ محه‌مه‌د کامل عه‌مرۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی میسر به ڕۆژنامه‌وانانی گوت په‌یوه‌ندی میسر له‌گه‌ڵ هه‌ر وڵاتێـکدا هه‌رگیز له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی ئاسایشی وڵاتانی دیکه نابێت. گوتیشی ئاسایشی وڵاتانی که‌نداو به تایبه‌تی هێڵی سووره بۆ میسر و هه‌رگیز وڵاته‌که‌ی ڕێگه نادات زیانی پـێـبگات. گوتی " ئاسایشی وڵاتانی که‌نداو، ئاسایشی میسره."