له پاش ڕوخاندنی حوکمڕانی سه‌دام حسێن له ساڵی 2003 ه‌وه په‌یوه‌ندیـیه‌کانی نێوان به‌غدا و ئه‌نکه‌ره هه‌ڵکێش و داکێشی به‌خۆوه بینیوه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی سه‌رنج ڕاکێشه ئه‌م جاره هه‌ولێریش هاتۆته سه‌ر هێڵی په‌یوه‌ندیـیه‌کان و نزیك بوونه‌وه‌یه‌کی به‌رچاو به‌دی ده‌کرێت له نێوان تورکیا و هه‌رێمی کوردستاندا به تایبه‌تی له بواری نه‌وت و پاڵاوتنی به‌رهه‌مه نهوتیـیهکاندا.
هه‌نوکه که په‌یوه‌ندیـیه‌کانی نێوان به‌غدا و ئه‌نکه‌ره گرژیان پـێوه دیاره ، وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا له هه‌وڵی نزیك کردنه‌وه‌ی ئه‌و دوو وڵاته‌دایه، به‌م دواییه‌ش باڵوێزی واشنتن له ئه‌نکه‌ره Franis Ricciardone له میانی کۆنگره‌یه‌کدا ڕایگه‌یاند که بۆ پاراستنی یه‌ك پارچه‌یی خاکی عێراق ده‌بێت په‌یوه‌ندیه ئابوریـیه‌کانی نێوان به‌غدا و ئه‌نکه‌ره پته‌و بکرێن.
باڵوێزی ئه‌مریکا هۆشداری داوه به ئه‌نکه‌ره و به‌غدا و هه‌ولێر بۆ خۆلادان له هه‌نگاوه‌کانی تێكدانی یه‌ك پارچه‌یی عێراق.
له‌و باره‌یه‌وه سه‌رۆکی دیوانی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم د. فؤاد حسێن ده‌ڵێت ده‌بێت ئه‌مریکا له چوارچێوه‌ی ده‌ستوری عێراقدا کار له‌و په‌یوه‌ندیانه‌دا بکات.