کاربه‌ده‌ستانی عێراقی ده‌ڵێن ژماره‌یه‌ک هێرشبه‌ر به موشه‌ک هێرشیان کردۆته سه‌ر ئۆردوگایه‌کی جودابیرانی ئێرانی و به‌لانی که‌م پێنج که‌سیان لێ کوشتوون و نزیکه‌ی 40 که‌سیش بریندارن.
تا ئاماده‌کردنی ئه‌م هه‌واڵه هێشتا هیچ لایه‌نێک به‌رپرسێتی خۆی له‌م هێرشه‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه ڕانه‌گه‌یاندووه بۆ سه‌ر ئۆردوگای لیبرتی له نزیک به‌غداوه.
ئۆردوگای لیبیریتی، پـێشـتر بنکه‌یه‌کی له‌شـکری ئه‌مه‌ریکا بوو و ئێسـتا ئه‌ندامانی ڕێکخراوی موجاهیدینی خه‌ڵقی ئێرانی تێدا نیشته‌جێن.
نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان داوای له حکومه‌تی عێراق کردووه ژیانی ئه‌و نزیکه‌ی 3100 که‌سه دانیشتوه‌ی ناو ئۆردوگاکه بپارێزێت و به خێراییش هێرشبه‌ران بدۆزێته‌وه که تا ئێستاش هیچ زانیاریه‌ک نییه له‌سه‌ریان.
ئاژانسی ده‌نگ و باسی ئه‌سیۆشێتد پرێس ده‌ڵێت حکومه‌تی عێراقی که شیعه‌کان تیایدا باڵا ده‌ستن و لایه‌نگری کۆماری ئیسلامی ئێرانیشه، ڕێکخراوی موجاهیدنی خه‌ڵق به ڕێکخراوێکی تێرۆریستی ناودێر ده‌کات.
شه‌هریار کیا، ده‌مڕاستی ئۆردوگاکه گوتوویه‌تی 35 موشه‌ک و خومپاره گیراونه‌ته ئۆردوگاکه و گوتووشیه‌تی ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراقی ڕێگه‌یان نه‌داوه برینداره‌کان ببرێنه نه‌خۆشخانه بۆ چاره‌سه‌رکردن.
عه‌لی ئه‌لموسه‌وی ده‌مڕاستی حکومه‌تی عێراق نکوڵی له‌و راگه‌یاندنه کردووه.
هاوکات مارتن کوبله‌ر، نێردراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بۆ عێراق گوتوویه‌تی هه‌ر به ماوه‌یه‌کی که‌م له‌پاش هێرشه‌که نزیکه‌ی 40 بریندار له ئۆردوگای لیبرتیهوه براون بۆ نه‌خۆشخانه.
ڕێکخراوی موجاهیدینی خه‌ڵق، دژی ڕژێمی کۆماری ئیسلامی ئێرانن و له ساڵانی هه‌شتاکانی سه‌ده‌ی ڕابردوودا و له ده‌می شه‌ڕی هه‌شت ساڵه‌ی عێراق ئێران‌دا شان به شانی هێزه سه‌ربازیه‌کانی سه‌دام حوسه‌ین شه‌ڕی دژی ئێرانیان ده‌کرد.
موجاهیدینی خه‌ڵق له ساڵی 2001 دا ئیدانه‌ی توندوتیژی کرده‌وه و به‌ڕێوبه‌رایه‌تیه‌که‌ی سه‌رۆک ئۆباما له دره‌نگانێکی مانگی 9ی ساڵی پاردا ناوی ئه‌م ڕێکخراوه‌ی له لیستی تێرۆریستان لادا.
سه‌باره‌ت به‌م ڕووداوه گۆران تۆفیق په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریکا له به‌غداوه ڕاپۆرتێکی ئاماده کردووه.