وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا جان کێری ده‌ڵێت کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی ئاماده‌یه بۆ وه‌ڵامدانه‌وه ئه‌گه‌ر ئێران ئاماده‌یی ڕژدی تێدا بێت بۆ وتووێژی داهاتووی ناو‌کی.
هه‌ینی له واشنتۆن کێری ڕایگه‌یاند بژاره‌کان له ده‌ستی ئێراندایه، وتووێژێکی شیاو بکات یان زیاتر له په‌راوێز بنرێت.
کێری گوتی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ئاماده‌یه بۆ ئه‌وه‌ی کێشه‌ی ئێران به شێوه‌یه‌کی دیپلۆماسی چاره‌سه‌ر بکرێت. به‌ڵام ڕێبازی سه‌رۆک ئۆبامای دووپات کرده‌وه که هه‌موو بژاریه‌ک ده‌گیرێته‌به‌ر بۆ ڕێگاگرتن له ئێران که چه‌کی ناو‌کی به‌ده‌ست بهێنێت.
بڕیاره له 26 ی مانگی 2 ئێران له‌گه‌ڵ پێنج ئه‌ندامه هه‌میشه‌ییه‌که‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش و ئه‌ڵمانیا له کازخستان کۆببێته‌وه.
کێری له ڕۆژی هه‌ینی ڕایشیگه‌یاند وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا بۆ ڕێگاچاره‌یه‌ک ده‌گه‌ڕێت بۆ کێشه‌ی سوریا، که شه‌ڕی ناوخۆ هێشتا به‌رده‌وامه، ڕایگیهند واشنتۆن تاوتوێی هه‌نگاوه‌کانی که پێویسته بنرێن ده‌کات.
جان کێری له ڕۆژی هه‌ینی له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی که‌نه‌دا جان بیرددا کۆبووه‌وه له‌یه‌که‌م وتووێژیدا وه‌کو وه‌زیری ده‌ره‌وه له‌گه‌ڵ کاربه‌ده‌ستێکی بیانی.