وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی ئه‌ڵمانیا له ڕۆژی شه‌ممه ده‌ستی له کار کێشایه‌وه پاش ئه‌وه‌ی زانکۆیه‌ک بڕیاری دا بڕوانامه‌ی دکتۆراکه‌ی لێبسه‌ندرێته‌وه دوای ئه‌وه‌ی زانکۆکه بۆی ده‌رکه‌وتووه به‌شێکی نامه‌ی دکتۆراکه‌ی وه‌رگیراوه نه‌ک تایبه‌ت بێت به خۆی.
ئه‌مه‌ش شه‌رمه‌زارییه‌که بۆ حکومه‌ته‌که‌ی ئه‌نگێلا مێرکڵ له ده‌مێکدا خۆی بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده ده‌کات که بڕیاره له کۆتایی ئه‌مساڵدا بکرێت.
هه‌ر ئه‌مڕۆ شه‌ممه ڕاوێژکاری ئه‌ڵمانیا ڕایگه‌یاندووه ده‌ست له کار کێشانه‌وه‌که‌ی وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی په‌سه‌ند کردووه.
هاوکات وه‌زیری په‌روه‌رده نکوڵی له‌و تۆمه‌ته ده‌کات که ڕووبه‌ڕووی بۆته‌وه و ده‌شڵێت داکۆکی خۆی ده‌کات له‌به‌رامبه‌ر زانکۆکه.
پێشتریش به‌ر له دوو ساڵ وه‌زیری پێشووی به‌رگری ئه‌ڵمانیا له‌سه‌ر هه‌مان جۆری گوناهبار کردن ده‌ستیله‌کار کێشایه‌وه.