جه‌نه‌ڕاڵی ئه‌مه‌ریکایی جۆزێڤ دانفۆرد ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه سه‌رکردایه‌تی هێزه‌کانی یارمه‌تیدانی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی بۆ ئه‌فغانسـتان ISAF گرته ده‌ست و له ڕێوڕه‌سمی وه‌رگرتنی پـۆسـتهکهدا له کابول گوتی ئه‌و پـشـتیوانی له خه‌ڵـکی ئه‌فغانسـتان ده‌کات له‌و ده‌مه‌ی هه‌وڵ ده‌ده‌ن به ئاینده‌یه‌کی گه‌ش بگه‌ن.
جه‌نه‌ڕاڵ دانفۆرد له‌م پـۆسته نوێـیه‌ی، سه‌رپه‌رشـتی کاره‌کانی گواستنه‌وه‌ی به‌رپـرسیارێتی ئاسایشی ئه‌فغانسـتان بۆ هێزه‌کانی ئه‌و وڵاته ده‌کات له‌و ده‌مه‌ی هاوپه‌یمانانی نێوده‌وڵه‌تی خۆیان ئاماده‌ده‌که‌ن بۆ کشـانه‌وه‌ی زۆربه‌ی هێزه شه‌ڕکه‌ره‌کانیان له سـاڵی داهاتووه‌وه.
به‌ر له جه‌نه‌ڕاڵ دانفۆرد، جه‌نه‌ڕاڵ جان ئاڵن بۆ ماوه‌ی 19 مانگ سه‌رکردایه‌تی هێزه‌کانی ئیسافی ده‌کرد. بڕیاره پاش ئه‌مه پـۆسـتی فه‌رمانده‌ی باڵای هێزه‌کانی ئیساف له ئه‌وروپا بگرێته‌ده‌ست.