ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا فلیمی وه‌رزی که‌رکه‌ده‌نی په‌خشکرد، ئه‌وه‌ی له ده‌رهێنانی هونه‌رمه‌ند به‌همه‌نی قوبادیـیه و حکومه‌تی ئێران قه‌ده‌غه‌ی بڵاوکردنه‌وه‌ی کردووه.
فلیمه‌که شه‌وی هه‌ینی له ڕێگه‌ی سه‌ته‌لایته‌وه په‌خشکرا و هه‌روه‌ها له‌سه‌ر ئنته‌رنێتیش دانراوه.
قوبادی ده‌ڵێت په‌خشـکردنی ئه‌م فلیمه بۆ ناو ئێران بۆ ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا گرنگه، چونکه حکومه‌تی تاران ڕێگه ده‌گرێت له بڵاوکردنه‌وه‌ی فلیمه‌که له ناو ئێران‌دا.
چێرۆکی ئه‌م فلیمه له‌سه‌ر بنچینه‌ی به‌سه‌رهاتی شـاعیرێـکی کوردی ئێرانه به ناوی سـاهل، کاتێـک له میانه‌ی شۆڕشی ئیسلامی ئێران له سـاڵی 1979 ده‌خرێته به‌ندیخانه‌وه و له دوای حه‌وت سـاڵ له زیندانیکردن هه‌وڵ ده‌دات ژن و منداڵه‌کانی بدۆزێته‌وه.
قوبادی که مافی بڵاوکردنی فلیمه‌که‌ی به ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا به‌خشیوه، ده‌ڵێت فلیمه‌که به شێوازێـکی شـاعیرانهیه و تیایدا بۆچوونی شـاعیرێـکی کورد ده‌رده‌خات که بنه‌ماڵه‌که‌ی پـێـیانوابوو له به‌ندیخانه گیانی له‌ده‌سـتداوه.
شـایه‌نی باسه به‌همه‌نی قوبادی له سـاڵی 2009 وه ئێرانی جێهێشـتووه، ئه‌مه‌ش یه‌که‌م جاره له‌و ده‌مه‌وه فلیمێـک له ده‌ره‌وه‌ی ئێران ده‌ربهێنێت.
فلیمه‌که خه‌ڵاتی 2012 ی ئاسیا پاسفیک سکرینی بردۆته‌وه و هه‌روه‌ها خه‌ڵاتی له ڤێسـتڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی سـان سێباستیانی سـاڵی 2012 به‌ده‌سـتهێناوه.
له فلیمه‌که‌دا بێهرووز وهسوقی هونه‌رمه‌ندی ئێرانی ناسراو له تاراوگه، ڕۆڵی شـاعیرهکه ده‌بینێت و مۆنیکا بێلووچی خانمه ئه‌کته‌ری به‌ناوبانگی ئیتالیایی له ڕۆڵی هاوسه‌ری شـاعیردا ده‌بێت. زۆربه‌ی دیمه‌نه‌کانی فلیمه‌که له ئسته‌نبوڵ گیراون.