شه‌وی شه‌ممه له شـاری هه‌ڵه‌بجه له لایه‌ن چه‌کداری نه‌ناسراوه‌وه ته‌قه له نووسینگه‌ی که‌ناڵی ئاسـمانی زاگرۆس و ڕادیۆی ده‌نگی کوردسـتان کراوه. هه‌رچه‌نده هیچ زیانێـکی گیانی نه‌بووه، به‌ڵام 4 گولـله به باره‌گای ئۆفیسی که‌ناڵی زاگرۆس‌دا که‌وتووه.
له‌م باره‌یه‌وه هێمن حسێن به‌رپـرسی نووسینگه‌ی زاگرۆس له هه‌ڵه‌بجه بۆ ده‌نگی ئه‌مه‌ریکای ڕاگه‌یاند که‌وا له کاژمێر 11:20 ی شه‌و ئاگادارکراونه‌ته‌وه نووسینگه‌که‌یان له هه‌ڵه‌بجه له لایه‌ن لایه‌نێـکی نادیاره‌وه هێرش کراوه‌ته سه‌ری به چه‌کێـک که جۆره‌که‌ی هه‌تا ئێسـتا دیار نیـیه.
گوتیشی هێرشه‌که له‌و ده‌مه‌دا بووه که پاسه‌وانه‌کانی باره‌گاکه بۆ پـشوو چوونه‌ته ژوورێ. پاشـان گوتی وه‌ها ده‌رده‌که‌وێت له ئۆتۆمبیلێـکی جۆری ده‌بڵه‌وه ته‌قه کرابێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد که‌وا سـکاڵایان له لای پـۆلیسی هه‌ڵه‌بجه تۆمارکردووه تاوه‌کو لێـکۆڵینه‌وه له باره‌ی هێرشه‌که‌وه ئه‌نجامبده‌ن. هه‌روه‌ها گوتی گومانیان له که‌س نیـیه و که‌سیش هه‌تا ئێستا له‌سه‌ر ڕووداوه‌که ده‌سـتگیر نه‌کراوه و چاوه‌ڕێی بڕیاری دادوه‌ر و لێـکۆڵینه‌وه‌ی ده‌زگا ئاسایشیـیه‌کان ده‌که‌ن.