به پێ ڕاپۆرتێکی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان که هه‌ینی بڵاوی کردۆته‌وه ڕۆژانه 5،000 هه‌زار خه‌ڵکی سوریا په‌نا ده‌به‌نه به‌ر وڵاتانی دراوسێ. ئه‌وش له کاتێکدایه، که هیچ پێشوه‌چون نه‌هاتۆته دی بۆ چاره‌سه‌ری توندوتیژی و قه‌یرانی سوریا که به که‌می تا ئێستاگیانی له 60،000 که‌س ستاندووه له ماوه‌ی نزیک به دووساڵدا.
هۆشه‌نگ بڕۆکا نوسه‌ر و چالاکوانی سیاسی بنکه له ئا‌ڵمانیا ده‌ڵێت هیچ پێشوه‌چون نیه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌ماوه‌ی نزیک به دووساڵاندا خه‌ڵکی سوریا به‌ده‌ستی یه‌کتر کوژراون. ئه‌و ده‌شڵێت" هه‌تائه‌مڕۆش نه ڕژێم له دیکتاتۆرییه‌تی خۆی گه‌ڕاوه‌ته‌وه که بڵێت ئه‌مه تێکچونی سوریا و خه‌ڵکی سوریای به‌دواوه‌یه و نه ئۆپۆزسیۆنیش توانیویه‌تی وا تێبگات که له‌و کاته‌ی چه‌کی هه‌ڵگرتووه، وه‌ک شۆڕشێکی بێ عاقڵ ماوه.
بڕۆکا سه‌باره‌ت به پێشبینی سه‌رۆک وه‌زیری عێڕاق نوری مالیکی که له گفت‌و گۆی له‌گه‌ڵ" شه‌رق ئه‌وسه‌ت" پێشبینی کردووه ڕژێمی ئه‌سه‌د تا دوو ساڵی تریش خۆ ده‌گرێت، ده‌ڵێت،"بێگومان پێشبینی ئه‌و(مالیکی) له چوارچێوه‌ی پێشبینی ئێران و بلۆکی شیعه‌دایه،" به لام به ڕای من تائێستاش که‌س نازانێت ته‌مه‌نی ڕژێمی بشار ئه‌سه‌د ڕۆژیکه یان دووساڵ ماوه چونکه به‌ڕاستی شه‌ڕی سوریا له شه‌ڕی نێوان خه‌ڵکی سوریا بۆته شه‌ڕێکی هه‌ڕێمی و دۆڵهتهکانی ناونه‌ته‌وه‌یش هه‌ریه‌که‌و شه‌ڕی ئه‌وی تر ده‌کات له‌سه‌ر حیسابی خوێنی خه‌ڵکی سوریا.