میدیای ده‌وڵه‌تی تورکیا ده‌ڵێت ئۆتۆمبیلێـک له ده‌روازیه‌کی سـنووری وڵاته‌که‌ی له‌گه‌ڵ سوریادا ته‌قیوه‌ته‌وه و له ئاکامدا به لایه‌نی که‌م 10 که‌س کوژراون و زیاتر له 32 که‌سیش برینداربوون.
ئاژانسی دهنگوباسی ئه‌نه‌تۆلیا ده‌ڵێت ته‌قینه‌وه‌که له ده‌روازه‌ی جیلڤهگوزوی ناوچه‌ی ڕه‌یحانلی پارێزگای هاتای بووه له باشوری تورکیا. ده‌شڵێت ئۆتۆمبیله‌که له نێو کۆمه‌ڵێـک ماشێـندا ته‌قیوه‌ته‌وه که به‌ره‌و ناو سوریا ده‌چوون و کۆمه‌کیان بۆ خه‌ڵـکی سوریا ده‌گواسته‌وه.
هه‌روه‌ها ته‌قینه‌وه‌که بووه‌ته مایه‌ی ئاگرگرتنی ژماره‌یه‌ک ئۆتۆمبیلی ده‌وروبه‌ری و زیانی ماڵیشی به ده‌روازه‌که گه‌یاندووه و له نێو برینداره‌کاندا 3 کارمه‌ندی ئۆفیسی گومرگی ده‌روازه‌که هه‌ن.
هه‌تا ئاماده‌کردنی ئه‌م هه‌واڵه هۆکاری ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبیله‌که ئاشـکرا نه‌کراوه، به‌ڵام ده‌ڵێن ئۆتۆمبیله‌که ژماره‌ی هاتوچۆی سوریای پـێوه‌بووه.
ئاژانسی ئه‌نه‌تۆلیا ده‌شڵێت سه‌رۆک وه‌زیر ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان گرنگی به ڕووداوه‌که داوه و به‌خۆی په‌یوه‌ندی به موعه‌ممه‌ر گویله‌ر وه‌زیری ناوخۆ کردووه تاوه‌کو ورده‌کاریـیه‌کانی بۆ باس بکات.
هه‌روه‌ها ئۆفیسی سه‌رۆکایه‌تی تورکیا ڕایگه‌یاند که‌وا سه‌رۆک عه‌بدوڵڵا گول له‌م باره‌یه‌وه په‌یوه‌ندی به جه‌لاله‌دین له‌کسز فه‌رمانداری هاتای کردووه.