شاندێکی باڵای مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان سه‌ردانی تورکیا ده‌کات بۆ دیدار و کۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ لایه‌نه به‌رپرسه‌كانی حكومه‌تی توركیا و حزبیAK پارتی ده‌سه‌ڵاتداری تورکیا سه‌باره‌ت به مه‌سه‌له‌كانی عێراق و په‌یوه‌ندییه دوو قۆڵییه‌كانی نێوان یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و توركیاش.
له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج ڕۆژنامه‌وان و شاره‌زای سیاسی کوردستان و عێراق له وتووێژێکدا له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر که‌ریم له به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا گوتی کۆمه‌ڵگای کورد ئه‌و ڕاستییه ده‌زانێت که کۆمپانیاگه‌لێکی زۆری تورکی پێشتر له ڕێگای بیناسازی و ته‌لار سازیه‌وه هاتوونه‌ته هه‌رێمی کوردستان و ئێستاش له ڕێگای ده‌رهێنانی نه‌وته‌وه کاریگه‌ریه‌کی زۆری له‌سه‌ر کۆمه‌ڵگای کوردی هه‌یه و پێشی ناڕه‌حه‌تن، به‌ڵام سیاسیه‌کان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندییان له‌وه‌دایه، به‌رده‌وام ده‌یانه‌وێت وێنه‌ی تورکیا له‌و ڕووه‌وه جوان بکه‌ن.
ڕۆژنامه‌وان له‌تیف ده‌شڵێت ئه‌گه‌ر تورکیا له‌گه‌ڵ چاره‌سه‌ری کێشه‌ی کورددایه و خه‌ونی باشووری کوردستان بێته دی، ئه‌ی باشه بۆ کێشه‌ی کورده‌کانی به‌رده‌می بۆ چاره‌سه‌ر ناکات. بۆیه به‌بڕوای من سیاسیه‌کان له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانیان و له‌به‌ر ئه‌و هه‌موو کۆمپانیه نه‌وتیانه و ئه‌و هه‌موو په‌یوه‌ندییه ئابوورییه و له‌به‌ر بیرکردنه‌وه له گیرفانیان نه‌ک بیرکردنه‌وه له نیشتیمان و له گه‌ل، چاوپۆشی له‌و مه‌سه‌له‌یه‌دا ده‌که‌ن.