ڕابه‌رانی باڵای سیاسی ئێران و پـیاوانی ئاینی ئه‌و وڵاته ئه‌مڕۆ پـێنجشه‌ممه پـێشه‌وایی ڕێوڕه‌سمی ناشتنی ته‌رمی فه‌رمانده‌یه‌کی له‌شـکری خۆیان کرد که له هێزی پاسـداراندا بوو و له‌م هه‌فته‌یه له‌و ده‌مه‌ی له سوریاوه به‌ره‌و لوبنان به‌ڕێـکه‌وتبوو، کوژرا.
ئاژانسی هه‌واڵه‌کانی نیمچه فه‌رمی فارس ناوی فه‌رمانده‌که‌ی ئاشـکراکرد که جه‌نه‌ڕاڵ حه‌سه‌ن شـاتریـیه و گوتی ناوبراو به‌رپـرسـیار بووه له پـرۆژه‌یه‌کی بنیادنانی خانووبه‌ره له ناوچه‌ی باشوری لوبنان.
ئاماژه‌ی ئه‌وه‌شی دا ئه‌م جه‌نه‌ڕاڵه ڕۆژی چوارشه‌ممه له‌سه‌ر ڕێـگه‌یه‌ک کوژراوه که دیمه‌شق و به‌یرووتی پـێـکه‌وه ده‌به‌سـتێته‌وه، به‌ڵام ئاژانسه‌که نه‌یگوت ئایا شـاتری له‌سه‌ر خاکی سوریا یان لوبنان کوژراوه.
هه‌روه‌ها له زاری جه‌نه‌ڕاڵ ڕه‌مه‌زان شه‌ریف ده‌گێڕنه‌وه که گوتوویه‌تی بهکرێـگیراون و لایه‌نگرانی ئیسرائیل جه‌نه‌ڕاڵ حه‌سه‌ن شـاتریـیان کوشـتووه. له‌وه زیاتری له باره‌ی ڕووداوه‌که نه‌درکان.
جێی ئاماژه‌یه ئه‌م جه‌نه‌ڕاڵه به ناوی (حسام خوش نویس) له لوبنان ناسراوه.