کۆماریـیه‌کان له ئه‌نجومه‌نی سیناتی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ڕێگه ده‌گرن له دانانی سیناتۆری پـێشـووی چاک هه‌یگڵ له پـۆسـتی وه‌زیری به‌رگری. کۆشـکی سپـیش ناڕه‌زایی له به‌رامبه‌ر ئه‌م هه‌ڵوێسته ده‌رده‌بڕێت.
دوێنێ پـێنجشه‌ممه له ده‌نگدانێـکدا له ئه‌نجومه‌نی سینات، ته‌نها 58 سیناتۆر پـشـتیوانیان له دانانی چاک هه‌یگڵ کرد له‌و پـۆسته‌دا، ئه‌مه‌ش له کاتێـکدا پـێویستی به پـشـتیوانی 60 سیناتۆر هه‌بوو له کۆی ئه‌و 100 سیناتۆره‌ی له ئه‌نجومه‌نه‌که‌دا هه‌ن که 55 دیموکراته.
به‌و پـێـیه پـێویسته له پاش 10 ڕۆژی دیکه ده‌نگدانێـکی دیکه بۆ ئه‌م مه‌به‌سـته له ئه‌نجومه‌نه‌کدا سـازبکرێت.
گوته‌بێژی کۆشـکی سـپی جۆش ئارسنت ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی کۆماریـیه‌کانی به نا دوروست ناوبرد و گه‌تی ئه‌مه ده‌بێته مایه‌ی وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریکا نه‌توانێت له کۆبوونه‌وه‌ی هه‌فته‌ی داهاتووی ناتۆ له برۆکسل به‌شـداری بکات که تایبه‌ت ده‌بێت به مه‌سه‌له‌ی کشـانه‌وه‌ی هێزه‌کان له ئه‌فغانسـتان.
گوتیشی" ئێسـتا چی به هاوپه‌یمانه‌کانمان بڵێـین و هه‌روه‌ها ئه‌مه په‌یامێـکی خراپـیش به سه‌ربازه‌کانمان ده‌دات."
له لایه‌کی دیکه‌وه گوته‌بێژێـکی چاک هه‌یگڵ به ڕۆژنامه‌ی ناشیونال جورناری گوتووه به‌ڕێز هه‌یگڵ له کاندیدکردنی بۆ ئه‌م پـۆسته ناکشێته‌وه. گوتی ڕه‌نگه ده‌نگی نه‌ده‌نێ، به‌ڵام ناکشێته‌وه."
جێی ئاماژه‌یه کۆماریـیه‌کان له دژی ئه‌وه‌ن چاک هه‌یگڵ بـبێت به وه‌زیری به‌رگری که هه‌رچه‌نده سیناتۆرێـکی پـێشـووی کۆماری بووه. به‌ڵام له ئێسـتادا ده‌ڵێن بۆ ئه‌و پـۆسته شیاو نیـیه چونکه کاتی خۆی لێـدوانی باشی نه‌داوه له‌سه‌ر ئیسرائیل و ئێران و هه‌روه‌ها له دژی شه‌ڕی عێراق بووه.