دانیشتوانی به‌غدای پایته‌ختی عێراق ڕای جۆراو جۆریان هه‌یه له‌سه‌ر ڕه‌وشی سیاسی وڵاته‌که‌یان.
هه‌ندێک له‌و بڕوایه‌دان هێشتا قه‌یرانی سیاسی عێراق ڕۆنهچۆته ناو پێکهاته‌کانی گه‌لی وڵاته‌که و ته‌نها له‌ناو هۆڵی په‌رله‌مان و کۆبوونه‌وه‌کانی نێوان لایه‌نه‌کاندا سنورداره و دانیشتویه‌کی وه‌ک جاسم ئاسنگه‌ر ده‌ڵێت ئه‌م شتانه چه‌ند ساڵێکی تریش به‌رده‌وام بن له کۆتاییدا کۆبوونه‌وه‌ی بۆ ده‌که‌ن و چاره‌سه‌ری ناکۆکیه‌کانیان ده‌که‌ن.
هه‌ندێک له دانیشتوانی به‌غداش ده‌ڵێن ڕێبه‌رانی عێراق به ڕواڵه‌ت له ئاڵۆزیدان به‌ڵام له ژێره‌وه هیچ ناکۆکیه‌ک نییه له نێوانیاندا و ئه‌حمه‌د که بازرگانه له به‌غدا وه‌ک ده‌ڵێت پێده‌چێت سیاسه‌تمه‌دارانی عێراق گاڵته به گه‌لی عێراق بکه‌ن و شه‌قامی عێراقییش به که‌م بزانن.
به‌ڵام ئوم ڕیم، نه‌ک هه‌ر ته‌نها ده‌ڵێت به‌ڵکو جه‌ختیش ده‌کاته‌وه له‌وه‌ی ڕه‌وشی سیاسی وڵاته‌که‌ی هیچ خه‌وشێکی تیادا نییه و ئه‌وه‌ی ده‌بیسترێت ته‌نها ئه‌وه‌یه میدیا به‌بێ هۆ گه‌وره‌ی کردووه.
نبراس ، گه‌نجێکی دانیشتووی به‌غدایه و هۆکاری ڕه‌وشی سیاسی وڵاته‌که‌ی ده‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی لایه‌ن و لایه‌نکاری، ده‌شڵێت ڕێژه‌ی بێکاریش به‌شێکه له‌و گرفتانه.
له ده‌می په‌یوه‌ندی کردن به چه‌ند دانیشتویه‌کی تری شاری به‌غداوه تا ئازادانه ڕای خۆیان له‌سه‌ر ڕه‌وشی وڵاته‌که‌یان بده‌ن، به‌ڵام ئاماده نه‌بوون هیچ لێدوانێک بده‌ن ته‌نها ئه‌وه‌نده نه‌بێت ده‌یانگووت "بیکه به خاتری خودا به‌ڵامان لێ لاده با دووچاری کێشه نه‌بین".
زانیاری زیاتر له ده‌قی ڕاپۆرته‌که‌دایه: