ده‌سه‌ڵاتدارانی هیندستانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه ئه‌و قه‌ده‌غه‌کردنه‌ی هاتوچۆیان له‌سه‌ر که‌شمیری هیندستان هه‌ڵگرت که یه‌ک هه‌فته‌ی خایاند.
به‌ڵام هێشتاش دوکان و بازاڕ و کارداریه‌کان هه‌ر داخراون چونکه ڕێکخراوه سیاسی و ئاینیه‌کانیش داوای مانگرتنێکی سه‌رانسه‌رییان کردبوو له که‌شمیری ژێر کۆنترۆڵی هیندستاندا.
ڕۆژی شه‌ممه‌ی پێشوو ئه‌و قه‌ده‌غه‌کردنه‌ی هات و چۆ سه‌پێندرا پاش ئه‌وه‌ی له نیوده‌لهی پیاوێکی که‌شمیری له سێداره درا به‌هۆی ئه‌و ڕۆڵه‌ی هه‌یبووه له هێرشه‌که‌ی ساڵی 2001 دا بۆسه‌ر په‌رله‌مانی هیندستان.
زۆرێک له کهشمیریهکان له‌وبڕوایه‌دان ئه‌فزه‌ل گورو دادگاییه‌کی ڕه‌وا نه‌کراوه.
یاخیبوون و ناڕه‌زایی له سۆپۆر واته زێدی ئه‌فزه‌ل گورو ده‌ستی پێ‌کرد پاش سه‌پاندنی سزای له سێداره‌دانه‌که، هه‌رچه‌نده ده‌سه‌ڵاتداران هه‌زاران که‌سیان له هێزی ئاسایشی به سه‌رانسه‌ری دۆڵی که‌شمیردا بڵاوکردبووه‌وه به مه‌به‌ستی ڕێگه‌گرتن له په‌ره‌سه‌ندنی خۆپیشاندانه‌کان و ناڕه‌زاییه‌کان.