ڕابه‌ری کۆماری ئیسلامی ئێران داوا له وڵاتی میسر ده‌کات که ئیسلامیه‌کان تیایدا له ده‌سه‌ڵاتدان تا ڕێوشێنه‌کانی ئایه‌توڵا خومه‌ینی بگرنه به‌ر وه‌ک ده‌ڵێت بۆ پێکهێنانی ئه‌وه‌ی به "شارستانی ئیسلامی" ناودێری ده‌کات.
ئایه‌توڵا عه‌لی خامه‌نه‌ئی و ژماره‌یه‌ک له ڕاوێژکاره‌کانی له‌وانه عه‌لی ئه‌کبه‌ر ویلایه‌تی که به گه‌وره ڕاوێژکاری ڕابه‌ر داده‌نرێت ئاماژه‌یان به‌وه کردووه وه‌ک ده‌ڵێن " ئێران به‌هۆی ئه‌وه‌ی ویلایه‌تی فه‌قێ تیایدا باڵاده‌سته بۆیه به یه‌کێک له وڵاته پێشکه‌وتووه‌کان داده‌نرێت و پێویسته موسڵمانان له‌سه‌ر ئه‌و ڕێوشوێنانه بڕۆن که ئایه‌توڵا خومه‌ینی دایناون".
سه‌رۆکی ئه‌نستیتۆی کورد له وڵاتی سوید ده‌ڵێت پێی وانییه کاربه‌ده‌ستانی وڵاتی میسر وه‌ڵامیان هه‌بێت بۆ ئه‌م داوایه‌ی خامه‌نه‌ئی چونکه به زیان ده‌که‌وێته‌وه بۆ حکومه‌تی نوێی میسر و بۆ ئایندهی وڵاته‌که‌ش ، ئه‌مه‌ش بێ له‌وه‌ی وه‌ک ده‌ڵێت جیاوازیه‌کی زۆریش هه‌یه له نێوان کۆمه‌ڵگای ئێرانی و میسریشدا.
دکتۆر حوسێن خه‌لیقی ئاماژه‌ش به‌وه ده‌کات ئه‌و جۆره ده‌مارگرژیه ئاینیه‌ی له‌ناو شیعه‌کاندا هه‌یه بۆ ڕێبازی خۆیان له‌ناو موسڵمانی سوننه‌دا به‌و شێوه‌یه نییه و ئه‌مه‌ش هۆکارێکه بۆ سه‌پاندنی فه‌رمانڕه‌وایه‌تی خۆیان له وڵاتێکی وه‌ک ئێران‌دا که هه‌رچه‌نده ڕه‌واییشی نه‌ماوه له‌سه‌ر هه‌ردوو ئاستی ده‌ره‌وه‌یی و ناوخۆییش.
دکتۆر خه‌لیقی ده‌شڵێت خه‌ڵکانی سیکیولار له میسر زۆرن به پێچه‌وانه‌ی ئێرانه‌وه که هێنده خه‌ڵکی سیکیولاری تیادا نییه و ئه‌گه‌ر هه‌شبێت ئه‌وه‌نده سه‌رکوت کراون و هێنده له په‌راوێز نراون، وه‌ک دکتۆر حوسێن خه‌لیقی ده‌ڵێت توانای به‌ربه‌ره‌کانێ نه‌ماوه.
به‌ڵێن ساڵح، وتووێژی له‌گه‌ڵ دکتۆر حوسێن خه‌لیقی سه‌رۆکی ئه‌نستیتۆی کورد له وڵاتی سوید کردووه.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: