پڕۆژه‌ی پێشنیازکراوی بودجه‌ی هه‌رێمی کوردستانی عێراق پاش مشت و مڕێکی گه‌رم و گوڕ له نێوان په‌رله‌مانتاراندا په‌سه‌ند کرا.
بودجه ئه‌و پڕۆژه گرنگه‌یه که ده‌شێت وه‌ک دۆسێیه‌کی ستراتیژی لێی بڕوانرێت له‌پێناو په‌ره‌پێدانی ژیان و گوزه‌رانی خه‌ڵک.
ئه‌م به‌رنوسی بودجه‌یه 61 ده‌نگی ئه‌رێی به‌ده‌ستهێناوه له به‌رامبه‌ر 32 ده‌نگی نه‌رێ.
لایه‌نه‌کانی ئۆپزسیۆن (بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ، یه‌کگرتووی ئیسلامی ، کۆمه‌ڵی ئیسلامی) ناڕه‌زاییه‌کی زۆریان هه‌بووه وه‌ک ئه‌وه‌ی ده‌ڵێن بودجه ڕوونی و ئاشکرایی تیا نه‌بووه، سه‌رچاوه‌کانی داهات ئاشکرا نین، داراییه‌کی زیاد له پێویست بۆ هه‌ندێک له دامه‌زراوه‌کان ته‌رخانکراوه.
له هه‌مان کاتیش‌دا زۆربه‌ی ئه‌ندامانی فراکسیۆنی کوردستانی (پارتی دیموکراتی کوردستان ، یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان) ئه‌و پڕۆژه‌ی بودجه‌یه‌یان به‌لاوه په‌سه‌نده.
له ئێستادا پڕۆژه په‌سه‌ندکراوه‌که‌ی بودجه‌ی هه‌رێم نێردراوه‌ته سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستانی عێراق به مه‌به‌ستی مۆر کردنیه‌وه له لایه‌ن سه‌رۆکی هه‌رێمه‌که‌وه.
هاوکات ژووری لێکۆڵینه‌وه‌ی ئابوری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان داوا له سه‌رۆکی هه‌رێم ده‌کات تا پڕۆژه یاسای بودجه‌ی ساڵی 2013 ی هه‌رێمه‌که په‌سه‌ند نه‌کات.
له کۆتایی ئه‌و ڕاگه‌یاندنه‌دا هاتووه "ئێستا هه‌موومان له‌سه‌ر وه‌ختی یاده‌کانی 17 ی شوبات و ڕۆژانی دواترین، بۆ نیشاندانی خواستی چاکسازی پێویسته سه‌رۆکی هه‌رێم پڕۆژه یاسای بودجه بگه‌ڕێنێته‌وه بۆ په‌رله‌مان و داوای چاکسازی ڕیشه‌یی بکات".
به‌ڵێن ساڵح له‌م مێزگرده‌دا ژماره‌یه‌ک پرسیار له‌سه‌ر بودجه و لێکۆڵینه‌وه له چۆنیه‌تی خه‌رجکردنی بودجه له سۆزان شه‌هاب، سه‌رۆکی فراکسیۆنی کوردستانی و کاردۆ موحه‌مه‌د، سه‌رۆکی فراکسیۆنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌کات.
زانیاری زیاتر له ده‌قی مێزگرده‌که‌دایه: