ئه‌گه‌رچی له لایه‌ن په‌رله‌مانتارێـکی بێ لایه‌نی هاوپه‌یمانی نیشـتیمانی عێراقیـیه‌وه ڕاگه‌یه‌ندرا که دادوه‌ر میدحه‌ت مه‌حمود عێراقی به‌جێـهێشـتووه و به‌ره‌و ئه‌مه‌ریکا هه‌ڵاتووه، شێخ سه‌باح ئه‌لساعدی، په‌رله‌مانتاری عێراق ده‌ڵێت له لایه‌ن 64 هاوڵاتی عێراقیـیه‌وه سکاڵا له دژ ئه‌م دادوه‌ره تۆمارکراوه به تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی له ڕژێمی پـێشـوودا دادوه‌ر میدحه‌ت مه‌حمود له دادگادا شه‌رعیـیه‌تی به بڕینی گوێچکه‌ی هاوڵاتیانی عێراقی ده‌رکردووه، که دادگا ڕێگه‌ی خۆشـکردبێت بۆ حکومه‌ت به سـزادانی بڕینی گوێچکه.
ئه‌م په‌رله‌مانتاره‌ی هاوپه‌یمانی نیشـتمانی که ئه‌و دۆسێـیانهی گرتووه‌ته ئه‌سـتۆ، له‌سه‌ر دادوه‌ر میدحه‌ت مه‌حمودیش، ده‌ڵێت داوای کردووه ناوبراو دادگایی بکرێت به تاوانی دژ به مرۆڤایه‌تی.
شێخ سه‌باح ئه‌لساعدی ڕاشیگه‌یاندووه ئه‌م دادوه‌ره یاسای ڕیشه‌کێشکردنی به‌عس ده‌یگرێته‌وه که پـۆستی سه‌رۆکی دادگای فیدراڵی پـێی ڕاسپـێـردراوه.
هاوکات باس له‌وه ده‌کرێت که له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا دادوه‌ر میدحه‌ت مه‌حمود سه‌رجه‌م ژماره‌ی ته‌له‌فونه‌کانی له کارخسـتووه و هۆکاره‌کانی په‌یوه‌ندیشی له‌گه‌ڵ حکومه‌تدا بچڕاندووه، به‌ڵام ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه سه‌رچاوه‌یه‌ک له دادگای عێراقیـیه‌وه ئاشـکرای کردووه سه‌رۆکی دادگای فیدراڵی دادوه‌ر میدحه‌ت مه‌حمود گه‌ڕاوه‌ته‌وه شـاری به‌غدا و سه‌ردانی دادگای ته‌میزی کردووه بۆ چاوخشـاندنه‌وه به بڕیاری ده‌سته‌ی لیژنه‌ی لێپـرسینه‌وه و دادوه‌ریدا که فه‌رمانی سه‌پاندووه به بڕیاری ڕیشه‌کێشـکردنی به‌عس به‌سه‌ر ئه‌م دادوه‌ره‌دا.