ڕۆژی یه‌کشه‌مه نوێنه‌رانی کورد له به‌غدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانی عێراقدا کۆبوونه‌وه بۆ تاووتوێ کردنی ڕه‌وشی سیاسی عێراق و ڕێگه چاره‌یه‌کیش بۆ کێشه‌کانی نێوان کورد و حکومه‌تی نێوه‌ندی عێراق.
دکتۆر مه‌حمود عوسمان ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانی کوردستانی ده‌ڵێت له کۆبوونه‌وه‌که‌ی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌دا ژماره‌ی به‌شداربووان سنوردار بووه و باسیش له‌وه کراوه که سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانی عێراق له سه‌ردانه‌که‌ی مۆسکۆ گه‌ڕایه‌وه ئه‌وجا له هه‌ولێر کۆبوونه‌وه‌یه‌کی گشتی لایه‌نه نه‌یاره‌کانی سه‌ره‌ک وه‌زیر ی عێراق ڕاده‌گه‌یه‌نرێت و پاش ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه بڕیار له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌درێت ئایا ده‌ستپێشخه‌ریه‌ک ڕابگه‌یه‌نرێت یان نا.
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح ، دکتۆر عوسمان ئاماژه‌ش به‌وه ده‌کات که فشاری ده‌ره‌کی هه‌ن له‌لایه‌ن ئه‌مریکا و له لایه‌ن ئه‌وروپاشه‌وه و ده‌شڵێت کێشه‌که ئێستا له ئه‌گه‌ر و نه‌گه‌ری کۆبوونه‌وه‌دا نییه به‌ڵکو له متمانه‌دایه بۆ جێبه‌جێکردن.
دکتۆر مه‌حمود ده‌شڵێت پرسیار ئه‌وه‌یه ئایا ئه‌و کۆبونه‌وانه‌ی ده‌کرێن وه‌ها ده‌کات کێشه‌کانی کورد بخرێنه لاوه و ده‌شڵێت له ڕێکه‌وتنه‌که‌ی هه‌ولێردا که پێشتر مۆر کراوه هیچ باسێکی تیادا نییه به‌رامبه‌ر به کورد، هه‌ر بۆیه ئه‌گه‌ر ئه‌مجاره هه‌مان شت دووباره ببێته‌وه ئه‌وا زیان ده‌بێت بۆ کورد.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: