ئێواره‌ی دوێنێ شه‌ممه ماشێنێـکی بۆمبڕێژکراو له بازاڕێـکی شـاری کوێته‌ی هه‌رێمی پلوچستانی ڕۆژئاوای پاکسـتان ته‌قیوه‌ته‌وه و له ئاکامدا به لایه‌نی که‌م 81 که‌س کوژراون و نزیکه‌ی 160 که‌سیش برینداربوون. زۆربه‌ی قوربانیـیه‌کان له که‌مینه نه‌ژادی هه‌زاره‌ی شیعه ئاینزابوون.
ده‌ڵێن ماشێنه‌که تانکه‌رێـکی ئاو بووه و مه‌زه‌نده ده‌کرێت به سه‌دان کیلۆ ته‌قه‌مه‌نی چێنرابێت.
کۆمه‌ڵی میلیتانی له‌شکری جیهانگویی سووننه ئاینزا به‌رپـرسیارێتی خۆی له ته‌قینه‌وه‌که ڕاگه‌یاند.
زولفوقار عه‌لی مهگسی، فه‌رمانڕه‌وای بلوچسـتان له‌م باره‌یه‌وه ئه‌مڕۆ ڕه‌خنه‌ی توندی له هێزه‌کانی ئاسایشی وڵاته‌که‌ی گرت و گوتی سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئازادی ته‌واویان هه‌یه له چۆنێتی مامه‌ڵه‌کردن له‌گه‌ڵ توندڕه‌واندا، که‌چی نه‌یانتوانیوه ڕێگه له‌م جۆره هێرشانه بگرن.
خه‌ڵـکیش بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی ئه‌مڕۆ ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌کانی شـاری کوێته و ئیسلام ئابادی پایته‌خت و داوایان له حکومه‌تی پاکسـتان کرد ڕێوشوێنی پـێویست بگرێته‌به‌ر بۆ ڕێگه‌گرن له‌م هێرشانه.