له شه‌وی شه‌ممه‌وه شه‌ڕ و پـێـکدادان له نێوان سه‌رهه‌ڵـداوانی سوریا و چه‌کدارانی حزبوڵـڵای لوبنان له ناوچه سنووریـیه‌کانی سوریا له‌گه‌ڵ باکوری لوبناندا هه‌ڵگیرسـاوه و بووه‌ته مایه‌ی کوژران و برینداربوونی ژماره‌یه‌ک له هه‌ردوولا.
شه‌ڕه‌کان گونده‌کانی باشوری ڕۆژئاوای شـاری قوسیری پارێزگای حومسی گرتووه‌ته‌وه که هاوسنووره له‌گه‌ڵ باکوری لوبناندا.
هادی ئهلعهبدوڵـڵا، ئه‌ندامی ده‌سته‌ی گشتی شۆڕشی سوریا به ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندی گوت شه‌ڕه‌که له‌وه‌وه ده‌سـتیپـێکرد که چه‌کدارانی حزبوڵڵا که‌وتنه موشه‌کبارانی ناوچه‌کانی ژێر ده‌ستی ئۆپـۆزسیۆن، ئه‌مه‌ش به مه‌به‌ستی کۆنترۆڵکردنی سێ گوندی دیکه‌ی سوریا له‌سه‌ر سنووره‌کانی لوبناندا.
گوتیشی سه‌رهه‌ڵـداوان توانیویانه له بۆسه‌یه‌کدا به لایه‌نی که‌م 12 له چه‌کدارانی حزبوڵڵا بکوژن که هێشـتا ته‌رمه‌کانیان له گۆڕه‌پانی شه‌ڕه‌که‌دا ماونه‌ته‌وه.
هادی ئهلعهبدوڵـڵا باسی له‌وه‌ش کرد که‌وا هه‌تا ئێسـتا حزبوڵڵا له‌و ناوچه‌یه ده‌سـتیگرتووه به‌سه‌ر 8 گوندی سوری. گوتی 4 له‌و گونده حکومه‌تی سوریا ڕاده‌سـتی حزبوڵڵای کردوون که سه‌ر به ڕژێمن و 4 گونده‌که‌ی دیکه له شه‌ڕدا له‌گه‌ڵ ئۆپۆزسیۆنی سوریادا ده‌سـتیان به‌سه‌ردا گرتووه. گوتیشی ئه‌و چوار گونده زۆرینه سووننه‌ن و لایه‌نگری ئۆپـۆزسیۆنن.
سه‌رچاوه‌یه‌ک له حزبوڵڵای لوبنان هه‌واڵی ڕوودانی شه‌ڕه‌که‌ی پـشـتڕاستکردهوه و به ئاژانسی دهنگوباسی فه‌ڕه‌نسـای گوت 3 لوبنانی له‌و شه‌ڕه‌دا کوژراون و 14 ی دیکه برینداربوون. هه‌روه‌ها گوتی ئه‌وان له ناو خاکی سوریادا بوون و له شه‌ڕێـکی به‌رگریکردن له‌خۆیان کوژراون.
دانیشـتوانی ناوچه‌که‌ش ده‌ڵێن به لایه‌نی که‌م 5 چه‌کداری ئۆپـۆزسیۆنیش له شه‌ڕه‌کاندا کوژراون.