کۆمه‌ڵێـک چه‌کدار له باکوری نایجیریا هێرشیان کردووه‌ته سه‌ر کۆمپانیه‌کی لوبنانی تایبه‌ت به بیناسـازی و له ئاکامدا پاسه‌وانێـکیان کوشتووه و 7 کارمه‌ندی بیانیان ڕفاندووه.
پـۆلیسی نایجیریا له‌م باره‌یه‌وه ڕایگه‌یاند که‌وا چه‌کداره‌کان شه‌وی ڕابردوو داویانه به‌سه‌ر شوێنی کۆمپانیای سێتراکۆی لوبنانی له شـارۆچکه‌ی جامار له هه‌رێمی باووچی و ئه‌و کارمه‌ندانه‌یان ڕفاندووه که بریتین له به‌ریتانیـیه‌ک و ئیتالیـیهک و یۆنانیـیهک و 4 لوبنانی.
هه‌روه‌ها پۆلیس گوتی هه‌ر هه‌مان کۆمه‌ڵه چه‌کدار شه‌وی ڕابردوو به‌ر له‌و هێرشه‌یان، له ده‌وربه‌ری 9 ی شه‌و په‌لاماری به‌ندیخانه و بنکه‌یه‌کی پـۆلیسیان له ناوچه‌که داوه، به‌ڵام له لایه‌ن هێزه‌کانی حکومه‌ت به‌رپه‌رچ درابوونه‌وه.
هه‌تا ئاماده‌کردنی ئه‌م هه‌واڵه که‌س به‌رپـرسیارێتی خۆی له هێرشه‌که ڕانه‌گه‌یاندووه، به‌ڵام له‌و ناوچه‌یه کۆمه‌ڵی توندڕه‌وی ئیسلامی بۆکۆ حه‌رام به ئه‌نجامدانی ئه‌م جۆره هێرشانه ناسراوه، ئه‌مه‌ش وه‌ک به‌شێـک له هه‌وڵه‌کانی بۆ دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێـکی ئیسلامی له باکوری نایجیریا.