زیاتر له ده ساڵه شه‌ڕی نێوخویی له سی یهرا لیۆن به کۆتایی هاتوه. له ماوه‌ی شه‌ڕه که‌دا 50,000 که‌س کوژران و ملیۆنهاش په‌ڕیوه بوون. سه‌ربازانی منداڵ نه‌خشێکی گرنگیان له کێشه‌که دا گێڕا، له ده‌مێکدا سه‌رهه‌ڵداوان مه‌شقیان پێده‌کردن بو ئه‌وه‌ی چه‌کان هه‌ڵبگرن، شه‌ڕ بکه‌ن و وه‌ک کوێله‌ی جنسی و سیخۆران که‌ڵکیان لێوه‌ربگرن. ئێستا، ڕێکخراوێکی قازانج نه‌ویست هه‌وڵده‌دات سی یهرالیۆن گۆڕان به سه‌ر دیمه‌نی دابێنێت و ڕێبه‌رێکی باشتر له هه‌ڵمه‌تی دژی به‌کارهێنانی سه‌ربازانی منداڵ له ئافریکادا بیت.
نی‌نا دیڤریس له Freetwon ه‌وه ئه‌م ڕاپۆڕته‌ی بۆ به شی هه‌واڵه‌کانی ده‌نگی ئه‌مریکا ئاماده کردووه.
ئاده‌ما کچێکی ته‌مه‌ن 27 ساڵانه-- که‌هه‌ڵبه‌ت ناوی ڕاسته‌قینه‌ی خۆی نیه -- له لایه‌ن سه‌رهه‌ڵداوان له باکووری سی یهرا لیۆنه‌وه له ماوه‌ی شه‌ڕی نێوخۆی وڵات‌دا مه‌شقی پێ دیترا.
ئاده‌ما: "ئه‌وان داوایان له بابم کرد ده‌ستدرێژی نامووسیم بۆ سه‌ر بکات؛ بابم ئه‌و کاره‌ی ئه‌نجام نه‌دا؛ کاتێک خۆی له ئه‌و کاره پاراست ئه‌و گیانی له ده‌ست دا. به چاوی خۆت ببینی که بابت له خوین دا شه‌ڵاڵ ده‌بێت ، کارێکی هاسان نیه."
پاشان ئه‌و ته‌مه‌نی 12 ساڵانه‌یه بوو که سه‌رهه‌ڵداوێک ده‌ستدرێژی نامووسی کرده سه‌ر.
ئاده‌ما ده‌ڵێت ئه‌و دوو ساڵانی له گه‌ڵ گرووپی سه‌رهه‌ڵداوی به‌ره‌ی یه‌کیه‌تی شۆڕشگێڕی (RUF) ی برده سه‌ر.
ئه‌و ده‌ڵێت به شێوه‌یه‌کی ئاسایی ده‌بوو به کوێلهیهکی جنسی بۆ گرووپه‌که به‌ڵام هاوسه‌ری سه‌ر تیپێکی گرووپه‌که خۆشی لێ هات، و ته‌نیا کاره‌که‌ی ئه‌وه بوو کاری شێو لێنان و خاوینکردنه‌وه بۆ ئه‌ندامانی RUF ئه‌نجام بدات.
و یان وه‌ک سیخوڕ بێت.
ئاده‌ما:"هه‌ر بۆیه ئیمه ئه‌و که‌سانه بووین که وه‌ک سیخوڕ ده‌یانناردین زانیاری‌یان بۆ کۆبکه‌ینه‌وه، بۆیه ده‌گه‌ڕاینه‌وه پێمان ده‌گوتن، ئه‌وه ئه‌وه‌نده پۆلیس و سه‌رباز له ده‌ورووبه‌رن و ئه‌وانیش ئاماده ده‌بوون بچنه شه‌ڕیان."
ئاده‌ما سه‌ره‌نجام وای ڕێکخست بۆ وڵاتی گێنی Guinea خۆ ده‌رباز بکات شوێنێک به په‌ناخواز وه‌رگیرا پێش ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێته‌وه بۆ سی یهرا لیۆن واتا کاتێک شه‌ڕ به کۆتایی هات.
هه‌زاران منداڵی تر که له ماوه‌ی شه‌ڕی نێوخۆیی دا له لایه‌ن سه‌رهه‌ڵداوانه‌وه گیران به‌سه‌رهاته‌کانی له ئه‌و شێوه‌یان هه‌یه، ئه‌مه‌ش به پێی ڵیدوانی ڕێکخراوی ده‌ستپێشخه‌ری رۆمیۆ دالهیر Romeo Dllaire بۆ سه‌ربازانی منداڵ، بنکه له کانادا یه.
ڕێکخراوه‌که، که له 2008 له لایه‌ن رۆمیۆ دالهیر، ئه‌فسه‌ری یه‌ک ئه‌ستێره‌ی خانه‌نشینی و فه‌رمانده‌یی پیشووی کرداری هاوکاری نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان بۆ وڵاتی رواندا Rwanda دامه‌زرا، مه‌زه‌نده ده‌کات که 10,000 منداڵ له سی یهرالیۆن بوونه قوربانی مه‌شق پێکردنی له‌شکری.
شێلی ویتمه‌ن Shelly Whitman به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ڕێکخراوه‌که‌یه. ئه‌و خاتوونه ده‌ڵێت ده‌ستپێشخه‌ری یه‌که مه‌به‌ستێتی پرۆگرامه‌کانی مه‌شقپێکردن و په‌روه‌رده وفێرکردن پێک بهێنێت بو ئه‌وه‌ی پێشی به کارهێنانی سه‌ربازانی منداڵ له داهاتوودا بگیرێت.
ویتمه‌ن ده‌ڵێت ڕێکخراوه‌که پلانی هه‌یه له گه‌ڵ له‌شکر و پولیس و گه‌نجانیش له سی یهرالیۆن کاربکات.
ویتمه‌ن:" ئه‌وه فێری منداڵان ده‌که‌یه‌ن که ئه‌گه‌ر کێشه سه‌ریهه‌ڵدا، پێویسته ئاگاداری خۆتان بن که ده‌کرێت گرووپێک بتان گرێت، لێره دا ئێمه پێیان ده‌ڵێین چلون پێشگیری له گیرانی خۆیان بکه‌ن، ئه‌گه‌ر هات و گیران، لێره‌دا هێندیک خاڵ هه‌ن که چلۆن خۆ ده‌ربازبکه‌ن کاتێ تووشی گیران هاتن."
ویتمه‌ن ده‌ڵێت ده‌ستپێشخه‌ری سه‌ربازانی منداڵ له ده‌وری جیهان مه‌شقی به سه‌ربازان کردوه که چلۆن له شهر دا هه‌ڵس و که‌وت له گه‌ڵ سه‌ربازانی منداڵ بکه‌ن به‌ڵام ئه‌وه یه‌که‌م جاره ڕێکخراوه‌که بۆ پڕۆژه‌یه‌کی سه‌رانسه‌ری ڕاسته‌وخۆ له گه‌ڵ وڵاتێک کار ده‌کات.
ویتمه‌ن: "چی ده‌بیت ئه‌گه‌ر ئێمه وه‌ک مۆدێلێک چاو له ئه‌وه بکه‌ین که چلۆن باقی جیهان بتوانێت له شه‌ڕی چه‌کداریدا پێشی به کارهێنانی مندالان بگرێت و ئه‌وه‌ش وه‌ک قه‌واره‌یه‌ک چاو لێبکات که بکرێت له کۆماری دیمۆکڕاتیکی کۆنگۆ یان سومالیا و شوێنه‌کانی دیکه‌ی جیهاندا که‌ڵکی لیوه‌ربگیرێت."
کالیا سهسهی Kalia Sesay ئه‌فسه‌ر بۆ کرداره‌کانی ئاشتی پارێزی پۆلیس له فری تاون، پێته‌ختی سی یهرالیۆنه.
ئه‌و ده‌ڵێت گه‌لێک سه‌ربازانی منداڵیان گه‌راندۆته‌وه نێو کۆمه‌ڵ به‌ڵام توانا پێ به‌خشینی زیاتریان هێشتا پیویسته. هێندێک له سه‌ربازانی مندال پێشه‌نگی ژیانێکی تێکه‌ڵاوی به‌نگ و موخه‌ده‌رات بوه و هێنانه‌وه‌یان بۆ نێو کۆمه‌ڵ کار و تێکۆشانی ده‌وێت.
چاوه‌ڕوانی ده‌کرێت پڕۆژه‌که هه‌تا مانگی 6ی زایینی ئه‌م سال به ته‌واوی جێ به جێ بکرێت.