کێشه‌و ناکۆکیـیه‌کانی نێوان لایه‌نه سیاسیـیه‌کانی عێراق هه‌ر به‌رده‌وامه و هیچ ئاسۆیه‌کیش به‌دی ناکرێت که به‌م زووانه چاره‌سه‌ر بکرێن.
دکتۆر هۆشمه‌ند عه‌لی مێژووناس و شاره‌زای سیاسی بنکه له ولایه‌تی مهنیسۆتا له ئه‌مه‌ریکا له وتووێژێکدا له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر که‌ریم له به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا سه‌باره‌ت به قه‌یرانی عێراق گوتی ڕێکه‌وتنه‌کانی نێوان لایه‌نه سیاسیه‌کانی عێراق و هه‌رێمی کوردستان هه‌تاکو ئێستاشی له‌گه‌ڵدابێت خاڵ به‌خاڵی ئه‌و ڕێکه‌وتنانه جێبه‌جێ نه‌کراون، به‌ڵکو ئه‌و ڕێکه‌وتنانه بوونه هۆی ئه‌وه‌ی که کاته‌کان زیاتر به‌فیڕۆ بڕۆن و ناکۆکییه‌کان قوڵترببنه‌وه و متمانه نه‌بوونیش به‌یه‌کتری زیاترببن.
ده‌شڵێت بۆیه له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆ پێموایه ناگه‌نه میکانزمی ئه‌وه‌ی که ڕێگا چاره‌سه‌رییه‌کی بنه‌ڕه‌تی بۆ کێشه‌کان بدۆزنه‌وه، بۆیه باشترین ڕێگای چاره‌سه‌ر به تێڕوانینی من ئه‌وه‌یه که لایه‌نی ده‌ره‌کی وه‌ک نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و یه‌کێتی ئه‌وروپا و وڵاتانی بڕیاربه‌ده‌ست به‌شدارییه‌کی جدی بکه‌ن له مه‌سه‌له‌ی کۆبوونه‌وه‌ی لایه‌نه سیاسییه‌کانی عێراق و دانانی میکانزمێکی بنه‌ڕه‌تی بۆ چاره‌سه‌رکردنی ئه‌و کێشانه له عێراقدا.