بولگاریا ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه هانی وڵاتانی یه‌کێتی ئه‌وروپای دا که‌وا هه‌ڵوێسـت له دژی حزبوڵڵای لوبنان بنوێنن، پاش ئه‌وه‌ی بۆی ده‌رکه‌وتووه ئه‌م کۆمه‌ڵه له پشت ته‌قینه‌وه‌ی پاسێـکی گه‌شـتیاری بووه له هاوینهههوارێـکی بولگاریا و تیایدا 5 گه‌شتیاری ئیسرائیلی کوژران.
نیکۆلای میلادینۆڤ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی بولگاریا ئه‌مڕۆ له‌و ده‌مه‌ی به‌ره‌و کۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌کێتی ئه‌وروپا له برۆکسل ده‌ڕۆیشت، به ڕۆژنامه‌وانانی گوت پـێویسته ئه‌وروپا به گشتی بڕیارێـک له دژی حزبوڵڵا بده‌ن.
پاشـان له لایه‌ن ڕۆژنامهوانێـکهوه پـرسیاری لێـکرا، ئایا مه‌به‌ستێتی ئه‌م کۆمه‌ڵه له لیستی ڕه‌شدا دابنێن؟. گوتی " به‌پـێی ئه‌و به‌یانـنامه به‌هێزانه‌ی بڵاومانکردوونه‌ته‌وه که کێ له هێرشه‌که به‌رپـرسیاره، پـێموایه وه‌ڵامه‌که ڕوونه."
جێی ئاماژه‌یه پـێشـتر یه‌کێتی ئه‌وروپا داواکانی ئه‌مه‌ریکا و ئیسرائیلی په‌سه‌ند نه‌رکردووه بۆ دانانی حزبوڵڵا له لیستی ڕه‌شـدا، چونکه وه‌ک ده‌ڵێن ڕه‌نگه ئه‌م هه‌نگاوه بـبێته مایه‌ی تێـکدانی حکومه‌تی لوبنان و پاشـان بـبێته مایه‌ی ناسه‌قامگیری له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا.