گرژی و کێشه‌کانی عێراق بهردوامیـیان هه‌یه. له لایه‌که‌وه سوننه‌کانی عێراق له‌سه‌ر خۆپیشاندانه‌کانیان به‌ردوامن و ئێستا داوای ڕووخاندنی مالیکی دکه‌ن. له لایه‌کی دیکه‌وه ناکۆکیـیه‌کانی نێوان حکومه‌تی مالیکی و هه‌رێمی کوردستانی عێراق درێژه‌یان هه‌یه، هه‌رچه‌نده ئێستا باس له‌وه ده‌کرێت هه‌وڵ و کۆششێک له ئارادایه بۆ چاره‌سه‌رکردنی ئه‌و ناکۆکییانه. ئه‌مه بابه‌تی ئه‌م مێزگرده‌یه حه‌یده‌ر که‌ریم له به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا سازی داوه له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانتار حاکم شێخ له‌تیف ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی گۆڕان و په‌رله‌مانتار ئوسامه جه‌میل ئه‌ندام په‌رله‌مانی عێراق سه‌ربه لیستی یه‌کگرتووی ئیسلامی کوردستان.
په‌رله‌مانتار ئوسامه ده‌ڵێت ئێستا ئه‌و کێشه‌یه‌ی که له عێراق دروست بووه له‌وه‌دا نیـیه که سوننه‌کان هاتوونه‌ته سه‌ر شه‌قام، به‌ڵکو له‌وه‌دایه حکومه‌ته‌که‌ی مالیکی خۆی دووچاری قه‌یرانێکی سیاسی ئابوری و کۆمه‌ڵایه‌تی گه‌وره بۆته‌وه. ده‌شڵێت مالیکی له ماوه‌ی چوار ساڵی ڕابردوو و ئێستاش وا سێ ساڵی ڕۆیی نه‌یتوانیوه چاره‌سه‌رێکی ڕیشه‌یی بۆ سه‌رجه‌م ئه‌و کێشانه‌ی که له عێراقدا هه‌یه چ کێشه‌ی سیاسی و چ مه‌زهه‌بی و چ ئابوری بدۆزیته‌وه.
به‌رده‌وام خه‌ریکی دروستکردنی قه‌یران بووه، خه‌ریکی ئه‌وه بووه لایه‌نه‌کان په‌راوێز بکات و خۆی ده‌ست به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتدا بگرێت، ئه‌مه‌ش وایکردووه ته‌نانه‌ت ناڕه‌زایی له ناو شیعه‌کانیشدا له دژی دروست ببێت.
په‌رله‌مانتار شێخ له‌تیف ده‌ڵێت ئه‌م خۆپیشاندانانه‌ی سوننه‌کان قۆناغێکی نوێیه له مێژووی عێراقدا وه‌ک بڵێـیت خوا بۆ کوردی ناردبێت. ده‌شڵێت مێژووی عێراق پـێش خۆپیشاندانه‌کان شتێکه و دوای خۆپیشاندانه‌کانیش شتێکی تره. ده‌ڵێت به‌ڕاستی وه‌ک چۆن قۆناغی ڕووخاندنی سه‌دام قۆناغێکی مێژووی بوو، ئێستاش قۆناغێکی مێژووییه و هیودارم ئه‌م جاره ده‌سه‌ڵاتدارانی کورد سوودی لێ وه‌ربگرن و بتوانن له‌به‌رژه‌وه‌ندی مه‌سه‌له‌ی خۆمان به‌کاری بهێنن، نه‌ک ئه‌م جاره‌ش دوای شته لاوکیـیهکان بکه‌وه‌ن و شته سه‌ره‌کیـیه‌کان بهجێبهێڵن و که‌ڵه‌که ببێت و جارێکی دیکه ئه‌م شته مێژووییهمان له ده‌ست بچێت. هه‌روه‌ها ده‌ڵێت ئه‌م جاره به‌ڕاستی ئه‌گه‌ر ئه‌وه بکه‌ن ئه‌وا خوا ده جار ده‌یانگرێت. هیوادارم سوود له هه‌ڵه‌کانی ڕابردوو وه‌ربگرن، ته‌نها و ته‌نها بۆ جێبه‌جێکردنی ماده‌ی 140 و گێڕانه‌ی خاکی کودستان هه‌وڵ بده‌ن نه‌ک بۆ پاره و پولی شه‌ریکات و شتی تری لاوکی.