پـیاوانى ئاینى شارى موسڵ کۆمیتەیەکیان پـێـکهێناوه بۆ سەرژمێریکردنی ناوى بهندکراوان و بێ سەروشوێنبووانى پارێزگاى موسڵ لە ساڵى 2003 وە تاوەکو ئێستا. لە راگەیهندراوێکیاندا ئەو کۆمیتەیەى پیاوانى ئاینى داوا لە کەسوکارى گیراوان و بێ سەرو شوێنبووان دەکات بۆ تۆمارکردنى ناوهکان سەردانى کۆمیتەکەیان بکەن کە بارەگاکەى مزگەوتى نەبى شیتە تاوەکو ناوەکان لە چوارچێوەى داواکاریـیەکان بگەیهننە لیژنە وەزاریەکەى سەرۆک وەزیران.
یەکێک لە پـیاوانى ئاینى ئەندامى ئەو کۆمیتەیە بۆ دەنگى ئەمریکا رایگەیاند کاروبارى کۆمیتەکەیان 10 رۆژ دەخایەنێت و دەشڵێت لە ماوەى دوو رۆژى کارى کۆمیتەکەیان ناوى نزیکەى 700 بەندکراو لە گرتووخانەکان تۆمارکراون.
یەکێکى تر لە ئەندامى کۆمیتەکە لە وتەیەکدا لە بەردەم خۆپیشاندەران گوتى لە ئێستادا حکومەت نیازێـکی باشى پیشان داوە بۆ جێبەجێکردنى داواکاریـیەکان دەشڵێت ئێمە لەسەر راسپاردەى لیژنە وەزاریەکە و حسێن شەهرستانى ئەم کۆمیتەیەمان پـێکهێناوە.