سه‌رۆک وه‌زیری تونس حه‌مادی جبالی ڕایگه‌یاند که‌وا له پۆسـتهکهی کشـاوهتهوه به‌هۆی شـکسـتهێنانی له هه‌وڵه‌کانی بۆ پـێـکهێنانی حکومه‌تێـکی ته‌کنۆکراتی نا حزبی.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه پاش کۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ مونسف ئه‌لمه‌رزوقی سه‌رۆک کۆماری تونس، به‌ڕێز جبالی له کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانیدا ئه‌مه‌ی ڕاگه‌یاند و گوتی ده‌سـت له‌کارکێشـانه‌وه‌ی مانای ئه‌وه نیـیه واز له ئه‌رکه‌کانی ده‌هێنێت، به‌ڵـکو ئه‌و هێشـتا له‌سه‌ر به‌ڵێنه‌که‌ی خۆیه‌تی بۆ خزمه‌تکردنی گه‌له‌که‌ی. گوتیشی خۆی و وه‌زیره‌کان له جاران زیاتر کارده‌که‌ن تاوه‌کو ده‌وڵه‌ت به پارێزراوی بمێنێته‌وه.
جبالی له قسه‌کانیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا، ئاماده‌یه حکومه‌تێـکی نوێ پـێـکبهێنێت به مه‌رجێـک بۆ به‌رژه‌وه‌ندی گه‌له‌که‌ی ببێت و مه‌رجی سه‌رکه‌وتنی هه‌بێت، له‌وانه ده‌سـتنیشـانکردنی کات بۆ سـازدانی هه‌ڵبژاردن و نووسینه‌وه‌ی ده‌سـتور.
جێی ئاماژه‌یه پـێشـتر جبالی بڕیاری دا ئه‌گه‌ر بێت و له پـێـکهێنانی حکومه‌تێـکی ته‌کنۆکرات شـکستی هێنا، ئه‌وا ده‌سـتبه‌رداری پـۆسته‌که‌ی ده‌بێت.