به‌پـێی هه‌واڵه‌کان نوری مالیکی سه‌رۆك وه‌زیری عێراقی داوایه‌كی ئاڕاسته‌ی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كردووه بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ردانی به‌غدا بكات به مه‌به‌ستی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی دانوستانه‌كان له‌سه‌ر كێشه هه‌ڵپه‌سێراوه‌كانی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر و گوایه سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش له ئاینده‌یه‌کی نزیکدا سه‌ردانی به‌غدا ده‌کات.
شوان محه‌مه‌د ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ئاسایش و به‌رگری له په‌رله‌مانی عێراق سه‌ر به لیستی هاوپه‌یمانی کوردستانی له وتووێژێکدا له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر که‌ریم له به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا گوتی ئه‌وه‌ی هه‌ستی پێده‌کرێت زۆربه‌ی قه‌واره سیاسییه‌کان پـێـیان باشه له‌و ماوه‌یه‌ی دێت سه‌رۆک بارزانی هیمه‌تێکی ئه‌وتۆ بکات، به‌ڵکو ڕه‌وشه‌که تۆزێک سهقامگیرببێتهوه. هه‌روه‌ها گوتی دیاره خۆپیشاندانه‌کانی ئه‌م دووایه‌ی باشووری عێراق و دواتر خراپی ڕه‌وشی ئه‌منی له شاره‌کاندا، عێراقی به‌ره‌و دووڕێیانێکی زۆر ترسناک بردووه. سه‌رۆک بارزانی هه‌ر له سه‌ره‌تاوه گوتوویه‌تی ئێمه به‌شێک بووین له چاره‌سه‌رکردن و به‌شێک نه‌بووین له سازکردنی كێشه‌کان.
په‌رله‌مانتار شوان محه‌مه‌د گوتی ئه‌وه‌ی ئێمه له نزیکه‌وه ئاگاداری بین ئه‌وه‌یه ده‌وڵه‌تی یاسا ئێستاکه نه‌رمی ده‌نوێنێت، به‌ڵام به‌ڕاستی ئێستا قه‌واره سیاسییه‌کانی عێراق هیچ بڕوایه‌کیان به ده‌وڵه‌تی یاسا نه‌ماوه. ده‌ڵێت ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ست بێت به حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانه‌وه ڕه‌نگه له ماوه‌یه‌کی نزیکدا شاندێکی کوردی به سه‌رۆکایه‌تی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی به‌غدا بکات. په‌رله‌مانتار شوان محه‌مه‌د ده‌شڵێت ده‌وڵه‌تی قانون هیچ دۆستێکی به‌خۆیه‌وه نههشتۆیهوه له ڕووی سیاسیـیه‌وه و هه‌روه‌ها له ڕووی ئیداریشه‌وه، چونکه ده‌توانین بڵێن ئێستا ده‌وڵه‌تی یاسا سه‌رپه‌رشتی حکومه‌تی عێراقی ده‌کات و له حکومه‌تی عێراقیشدا به حه‌قیقه‌ت فه‌شه‌لێکی زۆر ڕوون و ئاشکرای هێناوه چ له ڕووی خزمه‌تگوزاریـیه‌وه و چ له ڕووی ده‌سته‌به‌رکردنی ئه‌من و ئاسایشه‌وه.
په‌رله‌مانتار شوان محه‌مه‌د له درێژه‌ی قسه‌کانیدا گوتی ئێمه سێ بابه‌تمان به هه‌ڵپه‌سێردراوی ماوه‌ته‌وه له‌گه‌ڵ عێراقدا. یه‌که‌میان کێشه‌ی ئه‌و شه‌ریکه نه‌وتانه‌ی که له کوردستان کارده‌که‌ن، دووه‌م مه‌له‌فی پێشمه‌رگه‌یه و سێیه‌میش بابه‌تی ناوچه کێشه له‌سه‌ره‌کانه. گوتی ئه‌مانه بابه‌تی هه‌ره گرنگن و دواتریش له‌و ماوه‌یه‌دا قیاده‌ی عه‌مه‌لیاتی دیجله‌ش وه‌کو کێشه‌یه‌ک هاتووه‌ته پـێشـه‌وه.