جارێکی تریش په‌رله‌مانی عێراق ده‌نگدانی له‌سه‌ر بودجه‌ی وڵاته‌که دواخست بۆ ڕۆژی 5شه‌ممه.
زۆرێک له سه‌رچاوه‌کان له ناو په‌رله‌مانه‌وه ده‌ڵێن پێویسته ڕێکه‌وتنێکی سیاسی له نێوان لایه‌نه سیاسیه‌کاندا بێته ئاراوه ئه‌وجا ده‌توانرێت به‌رنوسی بودجه تێبپه‌ڕێندرێت.
ئاڵا تاڵه‌بانی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانی کوردستانی هاوڕایه و ده‌شڵێت هۆکاری ئه‌وه‌ی ئه‌م چه‌ند جاره که ده‌نگدان له‌سه‌ر به‌رنوسی بودجه‌ی وڵاته‌که دواخراوه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ناکۆکیه سیاسیه‌کانی نێوان لایه‌نه‌کان.
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح ، خانم تاڵه‌بانی ده‌شڵێت هاوپه‌یمانی کوردستان یه‌کێکه له‌و لایه‌نانه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌م به‌رنوسی بودجه‌یه‌دا نییه به‌هۆی ئه‌و کێشانه‌ی نێوه‌ند له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی سیاسی هه‌رێمدا هه‌یه‌تی و به تایبه‌تیش ئه‌وه‌ی له‌م به‌رنوسه‌دا بڕی ته‌واوی پاره دانی کۆمپانیاکانی نه‌وت نه‌دراون، واته ئه‌و کۆمپانیایانه‌ی له هه‌رێمی کوردستانی عێراق کارده‌که‌ن.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: