ڕووسیا و کۆمکاری عه‌ره‌ب ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه پـێشـنیاری وتووێژی ڕاسته‌وخۆی نێوان حکومه‌ت و ئۆپـۆزسیۆنی سوریایان کرد، ئه‌مه‌ش به مه‌به‌ستی کۆتاییهێنان به شه‌ڕی ناوخۆی ئه‌و وڵاته که‌وا بۆ دوو سـاڵه به‌رده‌وامه.
سێرگی لاڤرۆڤ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا ده‌ڵێت وڵاته‌که‌ی و کۆمکاری عه‌ره‌ب هه‌وڵ ده‌ده‌ن هه‌ردوو لایه‌نی شه‌ڕی سوریا ڕاسته‌وخۆ وتووێژبکه‌ن بۆ کۆتاییهێنان به‌و شه‌ڕه‌ی وه‌ک نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌ڵێت زیاتر له 70 هه‌زار که‌سی تیادا کوژراوه.
لاڤرۆڤ ئه‌مه‌ی ڕاگه‌یاند له‌و ده‌مه‌ی له مۆسـکۆ میوانداری به‌رپـرسـانی کۆمکاری عه‌رب و وه‌زیرانی میسر و لوبنان و وڵاتانی دیکه‌ی ده‌کرد.
لاڤرۆڤ ده‌ڵێت پـێویسته حکومه‌تی سه‌رۆکی سوریا به‌شـار ئه‌سه‌د و ئۆپـۆزسیۆن له‌سه‌ر مێزی وتووێژ دابنیشن، چونکه ئه‌وه ته‌نها ڕێگه‌چاره‌یه بۆ کۆتاییهێنان به‌و شه‌ڕه به‌بێ ئه‌وه‌ی زیانی زیاتر به سوریا بگات.
گوتیشی نابێت هیچ لایه‌کیان به ڕێگه‌ی له‌شـکری هه‌وڵ بدات کۆتایی به قه‌یرانه‌که بهێنێت، چونکه ڕێگه‌یه‌که به‌ره‌و ئاسۆیه‌کی ئاشـتیـیانه ناڕوات و بۆ خه‌ڵـکی ئه‌و وڵاته‌ش جێی ماڵوێرانی زیاتر ده‌بێت.
لاڤرۆڤ و نه‌بیل ئه‌لعه‌ره‌بی سـکرتێری گشـتی کۆمکاری عه‌ره‌ب پـێکه‌وه گوتیان له‌سه‌روو لیستی کارنامه‌یاندایه پـێـکهێنانی حکومه‌تێـکی کاتی له سوریا تاوه‌کو له شه‌ڕ دوربکه‌وێته‌وه.
جێی ئاماژه‌یه بڕیاره ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی داهاتوو، وه‌لید ئه‌لموعه‌لیم وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوریا سه‌رۆکایه‌تی شـاندێـکی وڵاته‌که‌ی بۆ مۆسـکۆ بکات و له مانگی سێشـدا مه‌عاز ئه‌لخه‌تیب سه‌رۆکی هاوبه‌ندی ئۆپـۆزسیۆنی سوریا ئه‌ویش سه‌ردانی مۆسکۆ بکات.
لاڤرۆڤ گوتی هیچ مه‌رجێـک بۆ سـازدانی وتووێژ دانه‌نراوه و له ئێسـتادا ئاماده‌یی بۆ سـازدانی وتووێژ گرنگترین مه‌سه‌له‌یه.