چین زۆر به توندی ڕاپـۆرتی کۆمه‌ڵه‌یه‌کی ئاسایشی ئنته‌رنێتی بنکه له ئه‌مه‌ریکای ڕه‌تکرده‌وه که تیایدا له‌شـکری چین تاوانبارده‌کات به هێرشێـکی گه‌وره‌ی به‌رفراوانی ئنته‌رنێتی بۆ سه‌ر داموده‌زگاکانی حکومه‌ت و کارداریـیهکانی ئه‌مه‌ریکا.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه وه‌زاره‌تی به‌رگری چین له‌م باره‌یه‌وه به‌یانـنامه‌یه‌کی ده‌رکرد و تیایدا گوتی لهشـکرهکهیان هه‌رگیز پـشـتیوانی له هێرشی ئنته‌رنێتی نه‌کردووه و ئه‌و ڕاپـۆرته‌ی دوێنێ سێشه‌ممه کۆمه‌ڵی ماندیانت Mandiant بڵاویکرده‌وه هیچ بنه‌مایه‌کی ڕاستی نیـیه و هه‌وره‌ها به‌ڵـگه‌ی نیـیه تۆمه‌ته‌که‌ی پـێ بسه‌لمێنێت.
کۆمه‌ڵی ماندیانت ده‌ڵێت لێـکۆڵینه‌وه‌که‌ی ئاشـکرای کردووه یه‌که‌یه‌کی نهێنی " له‌شـکری ئازادی گه‌ل" که به یه‌که‌ی ژماره 61398 ناسراوه، له پشـت نزیکه‌ی 150 هێرشی ئنتهرنێتییهوه بووه که له‌وه‌تای سـاڵی 2006 وه کراونه‌ته سه‌ر داموده‌زگای ئه‌مه‌ریکا.
کۆشـکی سپـی ڕاسته‌وخۆ لێدوانی له‌سه‌ر ڕاپـۆرته‌که نه‌دا، به‌ڵام په‌یمانی دا هه‌موو ڕێوشوێنی پـێویست بگرێته‌به‌ر بۆ پاراسـتنی تۆڕه‌کانی ئنته‌رنێتی ئه‌مه‌ریکا له هێرشکردنه سه‌ریان. هه‌روه‌ها ئاشـکرای کرد مه‌سه‌له‌که‌یان له‌گه‌ڵ ڕێبه‌رانی چینی باسکردووه.