جۆن کیری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا له باره‌ی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه، ده‌ڵێت ڕووداوه‌کانی جیهان کاریگه‌ری زۆریان به‌سه‌ر ناو ئه‌مه‌ریکادا هه‌یه، بۆیه چیدی هیچ شتێـک نه‌ماوه ده‌ره‌کی بێت.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له زانکۆی ڤێرجینیا، به‌ڕێز کیری ئه‌مه‌ی ڕاگه‌یاند و گوتی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه کاریگه‌ری هه‌یه به‌سه‌ر ژیانی ڕۆژانه‌ی ئه‌مه‌ریکایـیه‌کاندا، بگره له کڕین و فرۆشتنه‌وه هه‌تا ده‌گاته خولقاندنی کار له لایه‌ن کاردارانی ئه‌مه‌ریکایـیه‌وه.
گوتیشی ئه‌مه‌ریکا په‌ندی له بیابانی مالی و چیاکانی ئه‌فغانسـتان و دۆڵه‌کانی پاکسـتان وه‌رگرتووه که هه‌رچیـیه‌ک له‌و شوێنانه ڕووده‌دات کاریگه‌ری به‌سه‌ر ئه‌مه‌ریکا ده‌بێت.
پاشـان جۆن کیری داکۆکی له سیاسه‌تی کۆمه‌کردنی ئه‌مه‌ریکا بۆ وڵاتانی جیهان کرد و ڕه‌خنه‌ی له‌وانه‌ش گرت که داواده‌که‌ن بوجه‌ی تایبه‌ت به کۆمه‌ک و یارمه‌تی ده‌ره‌کی که‌مبکرێته‌وه.
هه‌روه‌ها به‌ڵێنی دا له ئاینده‌دا زیاتر سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا به‌هێزبکات.