دادوه‌رێـکی لوبنان داوای سه‌پاندنی حوکمی له‌سێداره‌دانی کردووه بۆ میشال سه‌ماحه وه‌زیر ڕاگه‌یاندنی پـێشووی وڵاته‌که و هه‌روه‌ها ده‌سـتگیرکردنی به‌رپـرسێـکی سوری، ئه‌مه‌ش به تاوانی نه‌خشه‌دانان بۆ کاری تێرۆرسـتی و کوشـتنی که‌سایه‌تی سیاسی و پـیاوانی ئاینی و هه‌روه‌ها که‌سانی سوریش.
ڕیاز ئه‌بو غێدا دادوه‌ری لێـکۆڵینه‌وه‌ی له‌شـکری لوبنان ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه بڕیاره‌که‌ی ڕاگه‌یاند و گوتی به‌رپـرسه سوریـیه‌که جه‌نه‌ڕاڵ عه‌لی مه‌ملوک سه‌رۆکی ئۆفیسی ئاسایشی نیشـتمانی سوریایه.
هه‌وره‌ها داوای کرد به دواداچوون بۆ ئه‌فسه‌رێـکی دیکه‌ی سوری بکرێت به ناوی عه‌قید عه‌دنان که به ته‌واوی ناسـنامه‌که‌ی نه‌زانراوه و گومان ده‌کرێت به‌پـرسی سه‌ره‌کی بووبێت له ڕه‌وانه‌کردنی ته‌قه‌مه‌نیـیه‌کان بۆ میشـال سه‌ماحه تاوه‌کو هێرشه‌کانی پـێ ئه‌نجام بدات.
جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه میشـال سه‌ماحه له مانگی هه‌شتی سـاڵی ڕابردووه‌وه ده‌سـتگیرکراوه، پاش ئه‌وه‌ی نه‌خشه‌که ئاشـکراکرا و هێزه‌کانی ئاسایش ده‌ستیان به‌سه‌ر تهقهمهنیـیهکاندا گرت.
سه‌رچاوه‌کانی ئاسایشی لوبنان ئاشـکرایان کرد میشـال سه‌ماحه له میانه‌ی لێـکۆڵینه‌وه‌کاندا که به‌ڵگه‌کانی خراوه‌ته به‌رده‌م دانی به ڕاستیـیهکاندا ناوه و گوتوویه‌تی سوپاس بۆ خودا ئاشـکرا بوو به‌ر له‌وه‌ی خه‌ڵـکی بێ تاوان بکوژرێن.