سه‌رۆک وه‌زیری ژاپـۆن شینزۆ ئابێ، وڵاتی چین تاوانبارده‌کات به‌وه‌ی سیسته‌می خوێندنی وڵاته‌که‌ی بۆ هاندانی دژ به ژاپـۆن به‌کارده‌هێنێت، ئه‌و کاره‌ی وه‌ک به‌رپـرسـانی ژاپـۆنی ده‌ڵێن مشت‌ومڕ و ناکۆکیـیهکانیانی له‌سه‌ر ناوچه کێشه له‌سه‌ره‌کانه خراپـتر ده‌کات.
سه‌رۆک وه‌زیری ژاپـۆن له وتووێژێـکیدا بۆ ڕۆژنامه‌ی واشنتن پـۆستی ئه‌مه‌ریکایی، ڕۆژێـک به‌ر له سه‌ردانه‌که‌ی بۆ واشنتن، گوتی چین له مێژه‌وه په‌یڕه‌وی ڕێبازی شه‌ڕکردن له‌گه‌ڵ ژاپـۆن و وڵاتانی دیکه‌ی هاوسێـیدا ده‌کات.
ناوبراو گوتیشی به‌یژین ئه‌م مشتومڕانه‌ی له‌گه‌ڵ هاوسێـیهکانیدا هه‌یه‌تی له پـێناو درێژه‌دانه به به‌ده‌سـتهێنانی پـشـتیوانی به‌هێزی نێوخۆی وڵات، بۆیه پـێناچێت ناکۆکی و جیاوازیـیهکانیان به‌م زووانه چاره‌سه‌ربکرێن.
شایه‌نی گوتنه پـێشـبینی ده‌رکرێت ڕۆژی هه‌ینی له میانه‌ی کۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆک ئۆباما، سه‌رۆک وه‌زیری ژاپـۆن هه‌وڵی فراوانکردنی هاریکاری به‌رگری له‌گه‌ڵ واشنتن‌دا بدات بۆ یارمه‌تیدانی ژاپـۆن له به‌گژداچوونه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌کانی ئاکامی ئه‌و ناوچانه‌ی کێشه‌یان له‌سه‌ره و چین به هی خۆیانی ده‌زانێت.