ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه دوو بۆمب که کرابوون به دوو بایسکیلهوه، له ناوچه‌یه‌کی قه‌ره‌باڵغی شـاری حه‌یده‌ر ئابادی باشوری هیندسـتان ته‌قینه‌وه و بوونه مایه‌ی گیان له‌ده‌سـتدانی به لایه‌نی که‌م 11 که‌س و برینداربوونی 50 که‌سی دیکه.
سۆشێل کومار شیندی وه‌زیری ناوخۆی هیندسـتان له‌م باره‌یه‌وه لێـدوانی دا و گوتی هه‌ردوو بۆمبه‌که له دووری 150 مه‌تر له یه‌که‌وه ته‌قیونه‌ته‌وه له ناوچه‌ی دلسووخا نه‌گار. گوتیشی 8 که‌س به بۆمبێـکیان کوژراون و سێ که‌سه‌که‌ی دیکه‌ش به بۆمبه‌که‌ی تر.
هه‌ردوو بۆمبه‌که له ماوه‌ی دوو خوله‌که‌دا له کاژمێر 7 ی شه‌ودا ته‌قیونه‌ته‌وه له ناوچه‌یه‌ک که ژماره‌یه‌ک هۆڵی سینه‌ما ڕێسـتورانت و بازاڕ و شوێنی ڕاگرتنی پاسه‌کانی هاتووچۆی گشـتی لێـیه.