Accessibility links

د. نوری تاڵه‌بانی: تاکو ئێستا دا‌موده‌زگاکانی هه‌رێمی کو‌ردستان له‌سه‌ر به‌کارهێنانی وشه‌ی کوردی ڕانه‌هاتوون


Mother Tongue Day
Mother Tongue Day
رێكخراوی‌ یونسكۆ له ‌ساڵی‌ 1999دا رۆژی‌ 21ی‌ شوباتی‌ به ‌رۆژی‌ جیهانی‌ زمانی‌ دایك دیاریكرد. هه‌موو ساڵێك له‌ سه‌رتاسه‌ری‌ جیهاندا گه‌لان‌و نه‌ته‌وه‌كان ئاهه‌نگی‌ به‌م بۆنه‌یه‌وه‌ ده‌گێڕن.
شایانی باسه‌ رۆژی 21-2 له‌ هه‌موو ساڵێك تایبەتە بە زمانی جیهانی دایك، كاتێك لە ساڵی 1952 لە وڵاتی پاكستان ویستیان زمانەكەیان بەسەر هەموو وڵات بسەپێنن، بەڵام لەو بەشەی كە ئێستا وڵاتی بەنگلادشه‌، دژی ئەو بڕیارە ڕاوەستان و سەربەخۆیی زمانی خۆیان راگەیاند كە زمانی (بەنگۆلیە) و له‌ ئا‌کامدا خوێنێكی زۆر ڕژا، که‌ وایكرد رێكخراوی نێودەوڵەتی یونسكۆ ساڵانە یادی ئەو ڕۆژە وەك زمانی دایك بكاتەوە، بە واتای ئه‌وه‌ی هەموو گەلانی جیهان مافی خۆیانە بە زمانی دایك قسە بكەن.
‌ ئه‌كادیمیای‌ كوردیش له‌ شاری هه‌ولێر‌ یادی‌ رۆژی جیهانی دایکی کرده‌وه‌ له‌ ڕێی سازکردنی سیمینارێك بۆ به‌رز ڕاگرتنی ئه‌م ڕۆژه‌.
له‌و باره‌یه‌وه‌ ‌هاوکارمان شایان پاشا گفتوگۆیه‌کی له‌گه‌ڵ د. نوری تاڵه‌بانی سه‌رۆکی ئه‌کادیمیای کوردی ساز کرد.
د. تاڵه‌بانی گوتی وه‌کو ده‌ستوری عێراق دا‌نی به‌ زمانی کوردیدا ناوه،‌ ده‌بێت کار بکرێت بۆ ئه‌وه‌ی زمانی کو‌ردی له‌ هه‌رێمی کوردستان زمانی یه‌که‌م بێت و زمانی عه‌ره‌بی زمانی دووه‌م بێت.

please wait

No media source currently available

0:00 0:00:00 0:00
Direct link
XS
SM
MD
LG