ڕاوێژکاری ئه‌ڵمانیا ئنگێلا مێرکل ده‌ڵێت ئه‌و پشتیوانی له کردنه‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌یه‌کی نوێ بۆ وتووێژه ڕاگیراوه‌کان له‌سه‌ر ئه‌ندامێتی تورکیا له یه‌کێتی ئه‌وروپادا ده‌کات.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی خۆی دوودڵه له‌سه‌ر ئه‌ندامێتی تورکیا، به‌ڵام ده‌شڵێت خوازیاره به‌رده‌وام بن له وتووێژه‌کان له‌گه‌ڵ ئه‌نکه‌ره به‌بێ ئه‌وه‌ی بۆچوونی خۆی کار بکاته سه‌ر ئه‌نجامی وتووێژه‌کان.
ڕێبه‌ری وڵاتی مه‌زنترین ئابوری ئه‌وروپا ئه‌م قسانه‌ی به ڕێگای گرته‌یه‌کی ڤیدیۆیی کرد که پێشتر تۆمار کرابوو و له ڕۆژی شه‌ممه بڵاو کرایه‌وه به‌ر له سه‌ردانه‌که‌ی بۆ تورکیا له یه‌کشه‌ممه‌و دووشه‌ممه‌دا.
بڕیاره ڕۆژی یه‌کشه‌ممه ئه‌نگێلا مێرکڵ سه‌ردانی سه‌ربازه ئه‌ڵمانییه‌کان بکات له قههرهمانمهراش یان گورگومن له نزیک سنوری سوریا، که له‌وێ کاره‌کانی سیسته‌می دژه هێرشی ئاسمانی هه‌ڵده‌سوڕێنن.
و له ڕۆژی دووشه‌ممه‌ش له ئه‌نکه‌ره له‌گه‌ڵ کاربه‌ده‌ستانی تورکیا کۆدهبێهوه.