له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامی خۆپیشاندانی عه‌ره‌بی سوننه له عێراقدا ، قه‌یرانی سیاسی ئه‌م وڵاته به‌شه‌ڕ وێرانبووه وه‌رچه‌رخانێکی تر به خۆوه ده‌بینێت له‌و ڕوانگه‌یه‌وه‌ی له‌پاش ڕووداوه‌کانی ساڵی 2005 ه‌وه که به شه‌ڕی ناوخۆی وڵاته‌که ناسراوه ، زۆرێک له ناکۆکیه‌کانی ئه‌م وڵاته له‌ناو هۆڵی په‌رله‌ماندا یانیش له کۆبونه‌وه داخراوه‌کانی نێوان لایه‌نه سیاسیه‌کاندا هه‌وڵی چاره‌سه‌رکردنی ده‌دران.
به‌ڵام ئێستا جارێکی تر ناکۆکیه‌کان له‌سه‌ر شه‌قامه‌کان ڕه‌نگ ده‌ده‌نه‌وه ، جه‌ماوه‌رێکی توڕه‌ی عه‌ره‌بی سوننه ئاماژه به پێشێلکاری و جه‌ور و سته‌م ده‌که‌ن به‌رامبه‌ر به سه‌روه‌ریه‌کانیان.
زۆرێک له ڕێبه‌رانی عه‌ره‌بی سوننه جه‌خت ده‌که‌نه‌وه له‌وه‌ی په‌نا بۆ ڕێگه‌ی جۆراوجۆر ده‌به‌ن تا بتوانن وه‌ک ده‌ڵێن هه‌موو مافه زه‌وتکراوه‌کانیان بگێڕنه‌وه.
ئا له‌م ڕه‌وشه‌ی عێراقدا بژاره‌ی سوننه‌کان چین؟ ده‌توانن چی بکه‌ن؟ کێ پشتیوانی‌یان ده‌کات؟
هه‌ندێک له سه‌رکرده‌کانی عه‌ره‌بی سوننه داوای هه‌رێمێکی سه‌ربه‌خۆی هاوشێوه‌ی هه‌رێمی کوردستانی عێراق ده‌که‌ن، له ده‌مێکدا به‌شێکی تریان ئه‌و جۆره چاره‌سه‌ریه ڕه‌تده‌که‌نه‌وه.
هێنده‌ی زانراوه ناکۆکی قوڵ له نێو لایه‌نه سوننه‌کاندا هه‌ن و هه‌ندێک له چاودێران ده‌شڵێن به‌دووریشی نازانن ناوچه‌گه‌رێتی و عهشرهتگهراییش له‌ناو سوننه‌کاندا هۆکارێکی تر بن بۆ ناکۆکیه‌کانیان.
جا یه‌کێک له پرسیاره‌کانی تر ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر هه‌رێمێکی سه‌ربه‌خۆی عه‌ره‌بی سوننه پێکهێنرا سنوره جوگرافیه‌که‌ی چۆن داده‌ڕێژرێت؟
ئازیزانم بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌م پرسیارانه و ژماره‌یه‌ک پرسی تریش له مێزگردی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا میوانداری ئه‌م به‌ڕێزانه‌ی کردووه:
دکتۆر سه‌ردار قادر ، پسپۆڕی زانسته سیاسیه‌کان
هونه‌ر تۆفیق ، نوسه‌ر و لێکۆڵه‌ره‌وه
زانیاری زیاتر له ده‌قی مێزگرده‌که‌دایه: