به پێ ده‌نگوباسان ، ئێواره‌ی شه‌ممه شاندی سێ ئه‌ندامه‌ی په‌رله‌مانتارانی به‌ده‌په(سڕی سوره‌یا ئۆنده‌ر، په‌روین بۆڵدان و ئاڵتان تان) له سه‌ردانی ڕێبه‌ری به‌ندکراوی په‌که‌که عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان له گرتوخانه‌ی ئیمرالی گه‌ڕانه‌وه. ئه‌م سه‌ردانه به‌شێکه له گفتوگۆکانی به‌رده‌وامی ئاشتی به ئامانجی چاره‌سه‌ری کێشه‌ی کورد له تورکیا وه‌ک کورده‌کان ده‌ڵێن.
هه‌رچی حکومه‌تی تورکیایه ده‌ڵێت مه‌به‌ستی چه‌ک دانانه به په‌که‌که.
موعته‌به‌ر شێروانی گفتوگۆی له‌گه‌ڵ دوو شاره‌زای کوردی تورکیا کردووه سه‌باره‌ت به گرنگی ئه‌م سه‌ردانه و ڕۆڵی ئۆجه‌لان بۆ پێشخستنی ئه‌م پرۆسه‌یه.
سه‌باح ئه‌دین کورکماز پارێزه‌ر و شیکه‌ره‌وه‌ی کاروباری کورد و تورکیا له دیاربه‌کر ده‌ڵێت له‌مکاته‌دا قسه‌کردن له‌سه‌ر پرۆسه‌ی ئاشتی زۆر زۆر سه‌خته و پێده‌چێت که ئۆجه‌لان هه‌نگاو به هه‌نگاو په‌که‌که قانع بکات که ئاگربه‌ست ڕابگه‌یه‌نیت و له تورکیاوه بۆ ناو کوردستانی عێڕاق بگوازنه‌وه.
عه‌لی فیکری ئیشک نوسه‌ر و ستوننوسی ڕۆژنامه‌ی ته‌ره‌ف ده‌ڵێت دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر بۆ کێشه‌ی کورد له تورکیا له‌سه‌ر به دێموکراتیزه‌کردنی تورکیا ده‌وه‌ستێت، به‌و مانایه که تورکیا چاکسازی له ده‌ستووردا بکات و به‌م گۆڕانکاریه ورده ورده کێشه‌ی کورد چاره‌سه‌ر ده‌کرێت.