وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ئه‌و هێرشه موشه‌کیـیه‌ی ڕۆژی هه‌ینی سه‌ر شـاری حه‌له‌بی سه‌رزه‌نشتکرد، ئه‌وه‌ی وه‌ک چالاکوانانی سوریا ده‌ڵێن بووه مایه‌ی کوژرانی 58 که‌س که 36 یان منداڵ بوون.
ڤکتۆریا نولاند وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا دوێنێ شه‌وی شه‌ممه له به‌یانـنامه‌یه‌کدا به توندی هێرشه‌که‌ی سه‌رزه‌نشتکرد و گوتی ئه‌مه دوایـین ڕه‌فتاری دڕندانه‌ی ڕژێمی سوریایه که هیچ بهزهیـیـیهکی به خه‌ڵـکی وڵاته‌که‌یدا نایه‌ته‌وه له کاتێـکدا ئیدعا ده‌کات نوێنه‌رایه‌تیـیان ده‌کات.
گوتیشی ئه‌مه‌ریکا هیچ ئاماژه‌یه‌ک نابینێت نیشـانی بدات شیانی هه‌بێت خه‌ڵـکی سوریا قبوڵی بکه‌ن سه‌رکرده‌ی ئه‌م ڕژێمه که ده‌سـتیان به خوێنی هاوڵاتیانی سوریا سووره، بـبنه به‌شێـک له حکومه‌تی کاتی وڵاته‌که.
چالاکوانانی سوریا ده‌ڵێن هێرشه‌که به 3 موشه‌کی سکۆد کراوه که له بنکه‌ی له‌شـکری ژماره 155 له ڕیفی دیمه‌شق هه‌ڵدراون و به‌ر گه‌ڕه‌کی ته‌ریق ئه‌لبابی شـاری حه‌له‌ب که‌وتوون.
نولاند ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد ئه‌مه‌ریکا یارمه‌تیـیه مرۆیـیه‌کانی بۆ خه‌ڵـکی سوریا زیادکردووه و له ئێسـتادا به‌های ئه‌و کۆمه‌کانه گیشتووه‌ته 385 ملیۆن دۆلار.