21 /2 ڕۆژی نێونه‌ته‌وه‌یی زمانی دایکی بوو. کورد له وڵاتی دابهشکراویدا هێشتا روبه‌رووی ئاسته‌نگ و سه‌ختیه بۆ به کارهێنانی زمانی زگماکی.
نووسه‌رو ڕۆژنامه‌وان شه‌هاب شه‌ێخی له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا له باره‌ی ئه‌وه‌ی ئاخۆئهمرۆ زمانی کوردی له چ قوناغێکدایه وه یاخود له‌به‌ر مه‌ترسیدایه ده‌ڵێت " ئه‌و پێوه‌ره گشتیانه وه یاخود راستیه‌که‌ی زانستیانه‌م له‌به‌ر ده‌ستدا نییه که بێژم له کام قوناغدایه به‌ڵام وه‌کو تهجروبهێ خۆم له دونیا من وا ئه‌زانم زمانی کوردی له قوناغێکی زۆرخرابدا نییه به هۆێ ئه‌وه‌ی به‌لایه‌نی که‌م له یه‌کێک له‌و وڵاتانه‌ی که کوردی تێدا ده‌ژێت به یه‌کێک له زمانه فیرمیهکان دانی پێ دانراوه، له‌ولاشه‌وه زمانی کوردی له مێژه‌وه بۆ کورده‌کان هه‌میشه وه‌کو به‌شێک له خه‌باته‌که‌یان بوه به جۆرێک زانیارهیهکی نا خود ئاگاه کورده‌کان زانێویانه یه‌کێک له پێناسه‌کانی سه‌ره‌کی و هه‌ره سه‌ره‌کیترین پێناسه‌ی هه‌ر مرۆڤێک زمانه. کاک شه‌هاب شه‌ێخی هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت هه‌رچه‌ند ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ی که زمانی کوردی له عێراق به فیرمی ناسراوه ده‌رفه‌تێکی گه‌وره‌ی سیاسی بوه که نه حکومه‌تی هه‌رێم توانی که‌ڵکی لێ وه‌ربگرێ وه نه که‌سایه‌تیه سیاسیه‌کان که له حکومه‌تی ناوه‌ندی عێراقدا بوون.