سه‌رۆکی یه‌مه‌ن عه‌بد ڕه‌به مه‌نسور ئه‌لهادی شه‌وی شه‌ممه گه‌یشته شـاری عه‌ده‌ن، پاش ئه‌وه‌ی له ڕۆژی پـێـنجشهمهی ڕابردووه‌وه توندوتیژی ئه‌و شـاره و چه‌ند شـارێـکی دیکه‌ی باشوری وڵاته‌که‌ی گرته‌وه.
سه‌رچاوه‌کانی هه‌واڵ ده‌ڵێن سه‌رۆکی یه‌مه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی عه‌ده‌ن جه‌نه‌ڕاڵ سادق حیدی له پـۆسته‌که‌ی لاداوه و نه‌جیب مغلسی له شوێنه‌که‌ی داناوه.
نائارامیـیه‌کان شـاره‌کانی عه‌ده‌ن و موکه‌لـلا و زاڵع و ڕهدفان و سبوه و سیئونی گرته‌وه و تیایدا ژماره‌یه‌ک کوژران و برینداربوون.
بزوتنه‌وه‌ی ناسراو به "حیراک ئه‌لجه‌نوب" که داوای جیابوونه‌وه‌ی باشوری یه‌مه‌ن ده‌که‌ن، ڕابه‌رایه‌تی ناڕه‌زایـیه‌کان ده‌که‌ن و داوای مانگرتنی گشـتی له خه‌ڵـکی باشور ده‌که‌ن.
هه‌روه‌ها له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو چه‌کدارانی لایه‌نگری بزوتنه‌وه‌که هێرشیان کردووه‌ته سه‌ر باره‌گاکانی پارتی ئیسڵاحی ئیسلامی له عه‌ده‌ن و موکلـلا، ئه‌وه‌ی له دژیان وه‌سـتاوه‌ته‌وه و پشـتیوانی له حکومه‌ت ده‌کات.