هاوپه‌یمانێتی ئۆپزسیۆنی سوریا ڕایگه‌یاندووه به‌شداری له کۆبوونه‌وه‌ی دۆستانی سوریادا ناکات که بڕیاره له مانگی داهاتوو له ئیتالیا بکرێت.
سه‌رۆکی ئه‌م هاوپه‌یمانێتیه‌ی ئۆپۆزسیۆن (مه‌عاز ئهخهتیب) له ڕاگه‌یاندنه‌که‌یدا ئاماژه‌ش به‌وه ده‌کات ئه‌و دوو بانگهێشته‌ی کراوه بۆ وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا و بۆ ڕوسیاش ڕه‌تی کردونه‌ته‌وه وه‌ک ناڕه‌زاییه‌ک له‌سه‌ر هه‌نگاونه‌نانی کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی به‌رامبه‌ر ڕه‌فتاره‌کانی ڕژێمه‌که‌ی به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د دژ به گه‌لی وڵاته‌که.
شه‌لال گه‌دۆ، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی کوردی سوریا ده‌ڵێت په‌له‌کردن به‌و ڕاگه‌یاندنه‌ی هاوپه‌یمانی ئۆپزسیۆنی سوریاوه دیاره و به ههنگاوێکی هه‌ڵه‌ش ناودێری ده‌کات.
به‌ڕێز گه‌دۆ ده‌ڵێت به‌شداریکردنی ئۆپزسیۆنی سوریا له کۆبوونه‌وه‌که‌ی ڕۆمادا له به‌رژه‌وه‌ندی گه‌ل و شۆڕشی سوریاشدا ده‌بێت.
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح ، شه‌لال گه‌دۆ ئاماژه‌ش به‌وه ده‌کات هه‌رچه‌نده هێشتا ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی کوردی سوریا ڕای فه‌رمی خۆی له‌سه‌ر ئه‌و ڕاگه‌یاندنه نه‌داوه به‌ڵام وه‌ک ده‌ڵێت به دووری نازانێت ڕای گشتی کورد له سوریا له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕاگه‌یاندنه‌ی هاوپه‌یمانی ئۆپزسیۆنی سوریا نه‌بێت.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: