ئەنجومەنى پارێزگاى موسڵ کۆمیتەیەک پـێـکدههێنێت بۆ تۆمارکردنى ژمارە و جۆرى ئەو پێشێلکاریـیانەى کە بەرامبەر بە خۆپیشاندەرانى موسڵ کراون لە لایەن هێزە ئاسایشیەکانەوە.
لە بەیاننامەیەکدا ئەنجومەنى پارێزگاى موسڵ ڕایگهیاند کۆمیتەکە لە 6 ئەندامى کوتلە جیاوازەکان پـێکهاتووە .
محەمەد جبورى وتەبێژى ئەنجومەنى پارێزگا و بەڕێوبەرى ئۆفیسى سەرۆکى ئەنجومەنى پارێزگا بۆ دەنگى ئەمریکا دەڵێت کۆمیتەکە تاوەکو ئێستا نزیکەى 40 پێشێلکارى جۆراوجۆرى تۆمارکردووە کە سەرجەمیان لە لایەن هێزە ئاسایشیەکانەوە بەرامبەر بە خۆپیشاندەران ئەنجامدراون. دەشڵێت پـێشێلکاریـیەکان خۆیان لە لێدان و بریندارکردن و دەستگیرکردن دەبیننەوە. ئاماژە بەوەش دەکات دواى تەواوبوونى کارەکانى کۆمیتەکە تەواوى ئەو پـێشێلکاریـیانە بە ڕاپـۆرتێکى تێروتەسەل دەگەیهنرێنه ئۆفیسى سەرۆک وەزیران.