ئه‌گه‌رچی نوری ئه‌لمالیکی سه‌رۆک وه‌زیری عێراق ماوه‌ی یه‌ک مانگی درێژکرده‌وه بۆ ئاماده‌نه‌بوونی وه‌زیره‌کانی لیسـتی عێراقیـیه تاوه‌کو به غیابی له پـۆسته‌کانیان دور نه‌خرێنه‌وه، به‌ڵام هێشـتا به فه‌رمی هیچ وه‌زیرێـک ئاماده‌یی ده‌رنه‌بڕیوه بگه‌ڕێته‌وه سه‌رکار و ئه‌و بایکۆته‌ی به‌ر له مانگێـک ڕایانگه‌یاندبوو درێژه‌ی هه‌یه و بڕیاره ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه لیسـتی عێراقیـیه به ئاماده‌بوونی ئه‌یاد عه‌لـلاوی سه‌رۆکی لیسته‌که کۆبـبێته‌وه و ئه‌م پـرسه تاووتوێ بکه‌ن، که به ڕای زۆربه‌ی ئه‌ندامانی عێراقیـیه گه‌ڕانه‌وه‌ی وه‌زیره‌کان و درێژه‌دان به بایکۆتکردنی کۆبوونه‌وه‌کانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران داوایه‌کی جه‌ماوه‌ری لیستهکهیانه و له ئهمڕۆشـدا ئه‌بو ڕیشه سه‌رۆکی هێزه‌کانی ڕابوون که به سه‌حوه ناسراون، ڕایگه‌یاندووه خوازیاره له وه‌زیره‌کانی لیسـتی عێراقیـیه به یه‌کجاری له حکومه‌ت بکشێنه‌وه، چونکه مانه‌وه‌یان له حکومه‌تی مالیکیدا هیچ سوودێـکی نابێت جگه له ڕۆڵی تهماشاکارێـک له کۆبوونه‌وه‌کاندا.
بڕیاره لیستی عێراقیـیه له باره‌ی بایکۆتکردنی وه‌زیره‌کانی له حکومه‌ت کۆبوونه‌وه‌یه‌ک سـازبکات
- Goran Tawfeeq